بەشی یەکەم
دانا ساڵح
له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه چی ڕوویدا
كوده‌تای ٢٠ی ئۆكتۆبه‌ر
ڕۆژانی دوورتری پێش هه‌ڵبژاردن پارتی و خودی بارزانی به‌رده‌وام باسی هه‌ڵبژاردنی دیزاینكراویان ده‌كرد، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی داڕشتوه و ده‌یانه‌وێت پارتی بده‌ن به زه‌ویدا، پێشتریش پارتی واده‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی په‌كخست و ته‌نانه‌ت لیستی كاندیده‌كانی ڕاده‌ستی كۆمیسیۆن نه‌كرد و ده‌یانوت به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین پێشوەخت لە به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێک دیزاین کرا بێت.
ڕۆژانی دواتر، كاك مه‌سعود په‌یامێك بۆ ئێرانییه‌كان ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: من خه‌تی دێگهڵهم به هێزی ناتۆ كێشاوه هه‌رگیز نایخه‌مه ژێر ڕه‌حمی سندوقی ده‌نگدانی دیزاینكراو (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه دوای ٣١ ئابى ١٩٩٦ له هێرشی پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی كه تا نزیك هه‌ولێر ڕۆیشتن فرۆكه و تانكه‌كانی توركیا هاتنه ناو شه‌ڕه‌كه و پێشڕه‌وی یه‌كێتیان وه‌ستاند و دێگەڵە بووە سنور).
به‌ڵێ ئه‌وه ڕاسته، ئێرانییه‌كان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حیزبه‌كانى سلێمانى دانیشتن و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسیه‌كان گفتوگۆیان كرد، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌رپرسێكی باڵای ئێران ده‌چێته سلێمانی و ئیداره‌ی ئه‌م گفتوگۆ و تهقسیماتانهی كورسیه‌كان ده‌كات.
له دانیشتنی ئێرانییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، نازانرێت له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی بۆ هەڵوێست دانراوه ڕازی نه‌بووه یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه بچێته ناو گه‌مه‌ی دیزاینكردنی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه تائێستا ناڕۆشنه و پێویسته خودی خۆی ڕوونكردنه‌وه بدات.
ئێرانییه‌كان پێشتر په‌یامیان بۆ لاهور شێخ جه‌نگی ناردبوو به ٦ كورسی به‌ڵام ڕەتیکردوەتەوە، شه‌وی ده‌نگدانی گشتی په‌یامێكی تریان بۆ ناردووه و ٦ كورسیه‌كه‌یان زیاد كردووه به‌و مه‌رجه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌ی گه‌ل بچێته جەبهەی ئێرانی و موقاوه‌مه لە پێکهێنانی حکومەتدا به‌ڵام ده‌وترێت هه‌ر قبوڵی نه‌بووه، بۆیه راشكاوانه پێیانوتووه تۆ ده‌بیته خاوه‌نی ته‌نها دوو كورسی.
شه‌وی ده‌نگدانی گشتی كاتێك لاهور شێخ جه‌نگی له لاله‌زار په‌یامه‌كه‌ی ئێران به گروپه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌ڵێت، ڕایه‌ك له‌ناویان دروست ده‌بێت كه هه‌رئێستا بچێته سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ڕابگه‌یه‌نێت و بڵێت به‌ره‌ی گه‌ل سبه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنێكی ساخته و دیزاینكراو ناكات، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ی پێ باش نابێت و پێیوابووه به‌و شێوه‌یه‌ی باس ده‌كرێت ناتوانن هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌زویر بكه‌ن و كۆنترۆڵی كۆمیسیۆن بكه‌ن.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌ره‌تا داوای گه‌ره‌نتی ٢٠ كورسی له ئێرانییه‌كان كردووه بۆ نه‌وه‌ی نوێ به‌ڵام ڕازی نابن و له‌سه‌ر ١٥ كورسی رێكده‌كه‌ون، شاسوار عه‌بدولواحید ئێستا به‌شێکی گرنگە لە جەبهەی ئێرانی لە کوردستان و عێراقیشدا و ئێرانیه‌كان نەوەی نوێ بە هی خۆیان دەزانن.
ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، له پڕێكدا نێچیرڤان بارزانی خۆی گه‌یانده توركیا، لەگەڵ ئەردۆغان و هاکان فیدان کۆبوەوە، ئه‌م سه‌ردانه هه‌موو شتێكی گۆڕی و دیزاینێكی نوێی دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه‌وه كه زۆر دڵخوازی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی بوو.
نێچیرڤان بارزانی پەیامی مامی دەگەیەنێتە توركه‌كان و وتویەتی “ئێمه (پارتی) له‌سه‌ر ئێوه (تورکیا) وامان لێهاتووه و له لایه‌ن یه‌كێتی و ئێرانه‌وه گه‌مارۆ دراوین (مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا بووه)، ده‌بێت ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و بێنه سه‌ر خه‌ت، ئه‌گه‌رنا دوو ئیداره‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین و چی ده‌بێت با ببێت”.
لێره‌وه توركیا داخڵی یاریه‌كه ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان هه‌موو شتێك ده‌بڕنه‌وه و لایه‌كی كورسیه‌كان بۆ پارتی جیا ده‌كه‌نه‌وه. هەندێک زانیاریش باس لەوە دەکەن کە محه‌مه‌د شیاع سودانی له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ته‌نسیقی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و تاران هه‌بووه.
واته ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و گهرهنتیهی له توركیا وه‌رنه‌گرتایه، رۆژی ٢٠ی ئۆكتۆبه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌كرا، یان ئەوەی پارتی له زۆنی هه‌ولێر و دهۆك رێگه‌ی به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌دا و هەڕەشەکەی خۆی جێبەجێ دەکرد.
زانیارییه‌كانی پارتی پێش سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه بووه، كه كورسیه‌كانی پارتی ٣٣ به ٣٠ ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتى. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یه‌كێتیه‌وه هه‌یه، هه‌رچه‌نده له پاڵ پارتی و نه‌وه‌ی نوێ خراوه‌ته جه‌بهه‌ی دیزاینكراو، به‌ڵام له وێنه گه‌وره‌كه‌دا واده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شی كورسیه‌كانى یه‌كێتی كه‌مه، چونكه له دۆخی هه‌ڵبژاردنێكی بێ ته‌زویریش یه‌كێتی ٢٠ كورسی هه‌ر ده‌هێنا به‌پێی زۆرینه‌ی ڕاپرسی و پێشبیینیهكان، ئه‌مه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی یه‌كێتی، مەعلومە ئه‌مه ده‌ستی توركه‌كانی له پشت بێت بۆ فشارى زیاتر بۆ سه‌ر یه‌كێتی، ئێرانیه‌كانیش له‌به‌ر خاتری پارتی و تێپه‌ڕبوونی ئه‌م دۆخه‌ی ههرێَمی كوردستان به‌بێ هه‌را و كێشه له‌ناو ئاگر و دۆخى پڕ شه‌ڕ و فه‌وزاى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و فشاره گه‌وره‌كانی سه‌ر به‌ره‌ی موقاوه‌مه، چاوپۆشیان له‌م خواسته‌ی توركیا كردووه لە زەرەری یەکێتی.
هەر پەیوەست بە یەکێتی، لە ئێستادا خانەوادەی دەسەڵاتداری حیزبەکە نیگەرانن لە گەورەکردنی قەبارەی خانەوادەی شاسوار عەبدولواحید لە زۆنی سلێمانی و کردنی بە خاوەن ١٥ کورسی پەرلەمان و خاترگرتنی زۆری شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ لە لایەن ئێرانییەکانەوە.
بەشی دووەم
محەمەد رەئوف
چی روویدا لە هەڵبژاردنەكاندا….؟؟
بەڵێ هەڵبژاردن دیزاین كراوەو پێشتر لە پشتی پەردەوە رێككەوتن كراوە لەسەر بەشێكی كورسییەكان و دەنگەكان ئەمە یەكەمجار و دواجاریش نیەو نابێت.
ئاغای (…..) پێش هەڵبژاردن لەگەڵ سەركردەی بەشی زۆری حزبەكان گفتوگۆی پشتی پەردەی كرد، لەسەر دابەشكردنی كورسیەكان، هەبوو بەو كورسیانەی بۆی دانرابو رازی نەبوو، هەبوو رازی بوو هەیان بوو بەوەی خۆی رازی بوو بەڵام رازی نەبوو لایەنێكی تر ئەوەندەی پێبدرێت، زۆربەی سەركردەی حزبەكان ئەمە دەزانن بەڵام نایەنوێت بیڵێن و دەیانەوێت كەسانی تر لەبریان قسە بكەن؟ (ئەو رێككەوتن و گفتوگۆی ژێر پەردەیە زیاتر لە ٥ حزبی گرتووەتەوە) بە دۆڕاوو براوەوە.
قارداش درۆن دەنێرێتە ناو ماڵەكانەوە لە پێنجوێن و گەرمیان و شارباژێر، خۆش باوەڕییە پێمان وابێت بێخەم دادنیشێت و دەستی نابێت لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێمدا…..(زۆر بە روونی بەشی زۆری حزبەكان بە وورد و درشتیانەوە دابەشبوون بەسەر توركیا و ئێران).
لە ساڵی ٢٠٠٥ هەتا ئەمڕۆ (١١) هەڵبژاردن كراوە، (١٠) هەڵبژاردنیان كۆمسیۆنی عێراق كردوویەتی (١) هەڵبژاردن كۆمسیۆنی هەرێم كردوویەتی، خێر بوو دەتانوت هەڵبژاردن كێشەی نابێت و تەزویر ناكرێت لەبەر ئەوەی بەغداد دەیكات، خۆ هەڵبژاردنی ٢٠١٤ و ئەلبیسەكەی سلێمانی و ٢٠١٨ی فلاشەكە كۆمسیۆنی عێراق بوو ئەوەتان لەبەر چاو نەبوو؟ واتای چی لەناو ئەو هەموو ململانێ و قۆڵبادان و ئەو هەموو دەستی وڵاتان و تەنانەت لایەنە عێراقییەكانیش، ئامێرێكی دەنگدانی ئاسایی نەتوانرێت دەستكاری بكرێت و بەرمەجەبكرێت و ئەنجام بگۆڕێت، بە دوو خەبیری ئایتی پاكسانی ئەتوانرێت هەموو ئامێرەكە بەرمەجە بكرێت (١٠٠ كەس دەنگ بدات بە مەحمود ١٠ی ئەدات بە مەحمود و ٩٠ی ئەدات بە ئەحمەد). تەنیا لەم هەڵبژاردنەد (٢٠٩) هەزار دەنگی پوچەڵ هەبووە، ئەو ژمارەیە ئاسایی نیە و بەشی (١٠) كورسیە (ئەگەر بەهای كورسیەك بە ٢٠هەزار دەنگیش ئەژمار بكرێت).
میكانیزمی گۆڕینی ئەنجام و دەنگ و تەزویر و بەرمەجەكردنی ئەو ئامێرانەی دەنگی پێدراوە زۆر ئاسانەو هیچ قورسیەكی تێدایە و دوو خەبیری پاكستانی و (٥) هەزار دۆلار و تەواو، یان دوو خەبیری ئایتی لە كوردستانیش دەكرێت، ئامێرەكە ریدەر و رایتەرە ، نوسین و خوێندنەوەی پێدەكرێت واتا ئەتوانێت مۆر بدات لە فۆرمەكە بە لیزەر و بیشی سڕێتەوە، بزانێ راستە یان پوچە، (پرسیاركردن لە دوو شارەزای ئایتی پێت دەڵێت بەرمەجەكردنی ئەو ئامێرانە چەند ئاسانە). – ئەو ئامێرانە ئیمكانیەتی هەیە (بەرمەجە بكرێت) ئەو حیبرە لابەرێت كە بەقەڵەمەكە مۆر لە لیست و كاندیدەكە دراوەو دەشتوانێت بە لیزەر بیسڕێتەوە بیدا لەو كاندید و لیستەی خۆی دەەیەوێت ئەتوانێت مۆرەكە بسڕێتەوەو مۆر بدات لە كاندیدێكی تر، یاخود مۆری لێبدات و پوچەڵی بكات، ( تەنیا بەیەك شێوە شێوە دەدۆزرێتەوە ئەگەر ئەو فۆرمانەی پوچەڵن سەیر بكرێت، مۆرەكە لەیەك شوێن درابوو ئەوا ئامێرەكە بە لیزەر و بەیەك جۆر سكانەكە لێی داوە .. ئەگەر مۆرەكان جیاواز بوون هەر یەكەی لە شوێنێكی جیاواز درابوو ئەوە دەنگدر لێی داوە). – ئامێرەكە توانای سڕێنەوەی مۆرە دەستییەكەی هەیەو توانای لێدانی مۆرێكی لێزەری هەیە، بۆ نمونە ئەگەر ١٠٠ فۆرم هاتە ناو سندوقەكە دەتوانرێت بەرمەجە بكرێت بە شێوەیەك 1، 2، 3…. بنێرە بۆ لیستی ژمارە ئەوەندە كە خۆی دەیەوێت، بۆیە دوای بەرمەجەكردن ئامێرەكە خۆی هەموو پرۆسەكە دەكات.- هەرچەندە گومان دەكرێت ئەو ئامێری دەنگدانە تایبەت بە هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرابێت.- (ئەم سیستمەی ئێستای دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بنکەکانی دەنگداندا لە دوو بەشی سەرەکیی پێکدێت، ئامێرێک بۆ خوێندنەوەی پەنجە مۆر و ناسینەوەی کەسی دەنگدەر، لەگەڵ ئامێرێک بۆ ژماردنی دەنگەکان و ئەو پارچە کاغەزەی دەخرێتە ناو سندوقەکە، پەیوەستیش دەکرێن بە هێڵی ئینتەرنێتەوەو سێرڤەری تایبەتی خۆیان هەیە، چونکە مەرکەزییەت بۆ بەغدایەو داتا‌کان لە رێگەی جیهازێکەوە بۆ ئەوان دەگەڕێندرێتەوە، با واز لەوە بێنین دەکرێت لە ئینتەرنێتەوە چی بکرێت و چی نەکرێت لەم سیستمە لەکاتی گواستنەوەی داتا‌کان، چونکە بابەتەکە درێژتر دەبێتەوە چونکە ئەوە یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی ئەم سیستمە، بەڵام لە ئەرزی واقعدا ئەم دوو ئامێرە شوێنی ی‌و ئێس بییان هەیە واتە پۆرتی تایبەتیان هەیە بۆ ئەوەی کۆنێکت بکات لەگەڵ ئامێرێکی دیکە، واتە ئەو پەیوەندییە قبوڵ دەکەن کە لەرێگەی کێبڵ یان فلاش میمۆرییەوە بۆیان بکرێت، بۆیە ئێستا لەوە تێدەگەین، دەکرێت فلاش میمۆرییەک هەمووشتێک بگۆڕێت و دەنگەکان و رێژەی بەشداریی کردن و داروبەردی هەڵبژاردن یاریی پێوەبکرێت.) ئەم پەرەگرافەی ناو كەوانەكە بە شێكە لە نوسینێكی سەربەست نەجمەدین شارەزای ئایتی كە رۆژێك پێش هەڵبژاردن بڵاوی كردووەتەوە- زۆر بەروونی پێش هەڵبژاردن بە چەندین لایەنمان وت هەڵبژاردن رێككەوتنەو بەشێكی تەزویر و گۆڕینی ئەنجام یەكلای دەكاتەوە، هەموویان دەیان وت خراپە نابێت باس بكرێت دەتانەوێت خەڵك سارد بكەنەوە، دەیانوێت بەهیچ شێوەیەك مەجالی ئەنجامگۆڕین نیە، ئێستا وای لێهاتووە ئەو لایەنەی دەنگ و كورسی باش بێت قسە ناكات، ئەو لایەنەی دەنگ و كورسی خراپ بوو قسە دەكات، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەمە مەسەلەیەكی چارەنووسسازە دەنگ و كورسیت هەبێت یان نا دەبێت قسە بكەیت و بەڵگە بخەیتە روو چونكە سبەینێ سەرەی تۆش دێت، یاخود بۆ هەلبژاردنی داهاتوو خەڵكی نا‌ئومێد دەبێت.
چۆن وڵاتێكی وەك ئێران و توركیا رێگە ئەدەن لە هەرێمی كوردستان خەڵكی بە دڵی خۆی داهاتووی خۆی دیاری بكات و بە دڵی ئەوان نەبێت و ئەو دیزانە نەبێت كە خۆیان دەیانەوێت؟ حزبەكان بە ئاشكرا دابەشبوون بەسەر ئێران و توركیا، خۆیان دەچنە لایان و دەستیان رادەكێشن، واتای چی ئەوان دەستیان لە ئەنجامی هەلبژاردنی هەرێم و نەخشەكەیدا نابێت؟؟- بەراستی ئەوە ئیشی ئەو لایەنانەیە كە رازین و ناڕازین لە پرۆسەكە ئەگەر بە جدییانە دەتوانن تیمی تەكنیكی و ئایتی خۆیان بەكاربهێنن و روونی بكەنەوە لە چۆنیەتی گۆڕینی ئەنجامەكان خەڵكێكی زۆری كوردستان پێی وایە ئەو ئەنجامانە گۆڕاوەو راستەقینە نین.بەرچاوڕونی…….- ساڵی ١٩٩٢ لە قوتابخانەی (پێشكەفتن) لە بنكەی (١٧)ی دهۆك (٧٩٩٤) ئەژمار كرابوو، دواتر دەركەوت لەو بنكەیە تەنیا (١٩٩٤) دەنگ بووە، واتا (٦٠٠٠) دەنگ زیاتر ئەژماركراوە (سەرچاوە بەدران ئەحمەد حەبیب، كتێبی هەڵبژاردن لە كوردستان)- ساڵی ٢٠١٤ لە ئەلبیسەكەی سلێمانی گۆڕان (١٧) كورسی هێنابوو یەكێتی (٦) كورسی ئەنجومەنی پارێزگا، ئێرانییەكان (٥) كورسیانە لە گۆڕان كردەوە كردیانە سەر یەكێتی بوو بە (١١) بە (١٢)….. (نەوشیروان مستەفا وتی ئێرانییەكان خۆیان دواتر وایان پێ وتین كە 5 كورسی گۆڕانیان داوە بەیەكێتی )… – سالێ ٢٠١٨ لە سلێمانی بە فلاشێك (٦) كاندیدی یەكێتی سەركەوت، یەكێك لە كاندیدەكان هەڵمەتی هەڵبژاردنی نەكرد هەرلەسەرەتاوە چوبووە ماڵەوە وتبووی خۆ من دەرناچم بۆیە با كەس هەر نەزانێ كاندیدم دواتر سەركەوت چونكە ناوی لە فلاشەكەدابوو، كۆمسیۆنی عێراق ئەو هەڵبژاردنەی كرد.
بەشی سێیەم
بەشدار بازیانی
نهێنی کۆبونەوەکەی ماڵی “ئاغای ئەسەدی” و کڵاوی ئێرانیەکان بۆ سەری ئۆپۆزسیۆن ..!
ئەوەی تا ئێستا لەسەر پرسی “تەزویر یاخود هاککردنی ئامێرەکان و ساختە و دیزاین کردنی لەلایەن وڵاتانی دراوسێ ” دەگوترێ هەمووی نیە و تەنها لایەکیەتی ، ئەم باسە دیوێکی تری نهێنی و تایبەتتری هەیە و لایەنە ناڕازیەکان یاخود ئۆپۆزسیۆن نایانەوێت باسی بکەن ، من پێتان دەڵێم …!
لە کۆتاییەکانی مانگی ئاب و بەدیاری کراوی لە بەروارەکانی ٢٠ و ٢١ و ٢٤ و ٢٦ی مانگ ، لە شاری سلێمانی و لەشوێنی مانەوەی خۆیان ( وەفدێکی ئێرانیەکان کە پێکهاتبوون لە ئاغای ئەس…ی و بەڕێز دان…ڕ و نوێنەری ئاغای محمودیان و بەرپرسی ئەحزابی کوردی قەرارگا رەمەزان) لە سلێمانی /گردەکەی فەرەیدوون ، چاویان کەوتووە بە نوێنەر و بەرپرسی هەر یەکە لە پارتەکانی (کۆمەڵی دادگەری ، بزووتنەوەی گۆڕان ، ڕەوتی هەڵوێست ، سۆسیالیست ، یەکێتی نیشتیمانی ، نەوەی نوێ ، یەکگرتووی ئیسلامی).
لە کۆبونەوەکان باس لە هەڵبژاردنەکان کراوە و وەفدی ئێرانیەکان بەجۆرێک گرێنتی کورسیان داوە بەناوی پێشبینی هێنانی کورسی بۆ ئەم لایەنانە و چەند بەڵێنێک.
ئاغای ئەس…ی و هاوڕێکانی بەم جۆرە باسیان لەدابەشکاری کورسی کردوە (حەوت کورسی بۆ کۆمەڵی دادگەری / هەشت کورسی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ، پێنج بۆ هەڵوێست و دوو بۆ کاکە حەمە و لەگەڵ یەکگرتوو لە مفاوەزاتا بوون و یەکگرتوو گومانی هەبوە و نەیویستوە لەرێکەوتن لەگەڵ ئێرانیەکان تێوەبگلێت.
ئاغا و تیمەکەی قسەیان لەگەڵ “لاهور شێخ جەنگی” کردوە بەڵام شێخ جەنگی ئەو ڕێکەوتنانەی ڕەت کردوەتەوە و گوتویەتی بەهێزی خۆی داخل دەبێت و ڕێکەوتنی ناوێت و هەرچی هێنا تەحەمولی ئەکات و حەزی بە ئیتیفاقی وا نیە .
یەکێتی نیشتیمانی و نەوەی نوێش لە بناغەدا زۆر باوەڕیان بەو بەڵێنانە نەبوە. (کاک … ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، گوتویەتی ئەم ڕێکەوتنانە ڕاست نین چونکە ئەگەر بڕیار بێت دیزاین و ڕێکەوتن بکرێت ئەوە لە ئاستی جێگری سەرۆک وەزیران و بەرپرسی کاروباری ڕابەری ئێران دەکرێت نەک قونسوڵ و نوێنەری محمودیان هەر بۆیە ئەوان حەملەی خۆیان ئەنجام دا ، واتا یەکێتی گرێنتی باڵاتری ویستوە کە ئەمەش قسەیەکی ترە بەجدی.
لە ڕاستی دا لەوەیە گلەیی بەشێک لەم هێزانە ئێستا ئەوەبێت ، کە ئەمان بەم ڕێکەوتنە بچوکەوە خافڵێندرابوون و ڕێکەوتنی گەورەتر کراوە ، ئەمان بەو جۆرە نایانەوێت یاخود ڕوویان نیە بیڵێن.
تێبینی / یەکەم / عومەری سەید عەلی کە بەڵێنی هەشت کورسیان پێ‌درابوو ، لەکاتی ڕادەست کردنی دەسەڵاتەکانی بە دانای ئەحمەد مجید پێی گوتوە هەشت مسۆگەرە خەمت نەبێت و بۆ ئەمەش شاهید هەیە.
دووەم / جاری دووەمی بینینەکان لە ڕۆژانی ٢ و چواری ئەیلول بوون و جارێکی تر دڵنیایی درابوو.
سێیەم : من ناڵێم تەزویر نەکراوە دەڵێم ئەم گلەییانەی سەرچاوەیەکی تری نەبینراوی هەیە و ئەوەش ئەرکی سەحەفیە هەموو پارچەکانی وێنە نیشانی ئێوە بدات.
ئەخیرەن / بەشێکی ئەم گوتارە تووندەی ئۆپۆزسیۆن پەیوەندی بە فشاری کاندیدە دەرنەچوەکانیان هەیە ، پارەیەکی زۆریان سەرف کردوە و نیگەرانن ، وە بەشی تری پەیوەندی بە پرسی شاردنەوە و ون کردنی بابەتی شکست هەیە تایبەت ( گۆڕان ، کۆمەڵ).
بەشی چوارەم
عیسا حاجی زەڵمی
بەشی پێنجەم
موحەممەد ڕەئووف
بەشێک لە دەنگ و بەڵگەکان لە سەرچاوەی سایتی کوردیا هەیە.
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024
- برخی اصول جدایی طلبی - 10/16/2024