دادگا
ڕواڵەت
دادگا پێکھاتەیەکی دادوەرییە، کە بە بەشداریی یاساناسان ھەوڵ دەدرێت تێیدا لە سکاڵا، گومان، تاوان، و نادادپەروەرییەکان بکۆڵرێتەوە و ھەق و ناھەق لێک جیا بکرێتەوە.
جۆرەکانی دادگاکان
[دەستکاری]بەپێی سیستەمی دادی ھەر وڵاتێک شێوازی کار و جۆری دادگاکان جۆربەجۆرن. لێرە دەتوانین ئاماژە بکەینە چەند جۆرێک لە دادگاکان کە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا باون، کە لەگەڵ دادگاکانی ئێران و ھەروەھا لەگەڵ دادگاکانی ئەورووپاشدا جیاوازییان ھەیە.
باشووری کوردستان - عێراق
[دەستکاری]ئەو دادگایانەی کە لە عێراقدا باون لە باشووری کوردستانیشدا پێڕەوییان لێ دەکرێت و بریتین لە:
- دادگای بەرایی / دادگای سەرەتایی (محکمة بداءة)
- دادگای تێھەڵچوونەوە (محکمة الاستئناف)
- دادگای پێداچوونەوە، دادگای تەمیز، دادگای جیاکاری، دادگای ھەڵاواردن (محکمة تمیز)
- دادگای باڵا (محکمة علیا)
- دادگای باری شارستانی (محکمة الاحوال المدنیة)
- دادگای باری کەسی (محکمة الاحوال الشخصیة)
- دادگای باڵای دەستووری (محکمة علیا دستوریة)
- دادگای تاوانکار (محکمة جنایات)
- دادگای تاوانکاریی تایبەت (محکمة الجنائیة الخاصة)
- دادگای تایبەت (محکمة خاصة)
- دادگای پێکھێنانەوە (محکمة صلح)
- دادگای ڕێکخستنی بازرگانی (محکمة التنظیم التجارة)
- دادگای سەربازی (محکمة عسکریة)
- دادگای سەرپێچی (محکمة المخالفة)
- دادگای سزادان (محکمة جزائیة)
- دادگای گەورە (محکمة کبری)
- دادگای کار (محکمة العمل)
- دادگای کەتن (محکمة جنح)
- دادگای لاھای (محکمة لاھای)
- دادگای لێکۆڵینەوە (محکمة تحقیق)
- دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانان (محکمة تحقیق الاحداث)
- دادگای نەوجەوانان، دادگای مێردمنداڵان (محکمة الاحداث)
- دادگای ھاتووچۆ (محکمة المرور)
- دادگای ھەڵوەشاندنەوە (محکمة النقض)
- دادگای یاسایی (محکمة قانونیة)
ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ئێران
[دەستکاری]لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیشدا پێڕەوی لە دادگاکانی ئێران دەکرێت و ئەو دادگایانەی لە ئێران باون بریتین لە:
- دادگا گشتییەکان (دادگاەھای عمومی) ئەمانە خۆیان پێک ھاتوون لە:
- دادگای گشتیی مافی (دادگاە عمومی حقوقی)
- دادگای گشتیی سزایی (دادگاە عمومی جزایی)
- دادگای بنەماڵە/خێزان (دادگاە خانوادە)
- دادگای منداڵان (دادگاە اطفال)
- دادگای سزاییی پارێزگا (دادگاە کیفری استان)
ھەروەھا ھەندێ دادگای تریش بریتین لە:
- دادگای تێھەڵچوونەوە (دادگاە تجدیدنظر)
- دادگای سوپایی (دادگاە نظامی)
- دادگای شۆڕش (دادگاە انقلاب)
- دادگای تەکووزیی دادوەران (دادگاە انتظامی قضات)
- دادگای باڵای کارگێڕی (دیوان عدالت اداری)
- دادگای تایبەتیی ڕۆحانییەت (دادگاە ویژە روحانیت)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- فەرھەنگی ھیوا؛ دیاکۆ ھاشمی[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- دادگاکانی عێراق؛ «فەرھەنگی یاسا»، دادوەر «سەردار عەزیز خۆشناو»
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دادگا تێدایە. |