[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەرچوونی گیان لە لەش

لە گەلێک ھۆرتەوبەرەی دینی و فەلسەفیدا، گیان زاتی ناماددیی زیندەوارە؛ ھەڵگری کێیەتی و کەسایەتی و بیرەوەرییەکانییەتی و، پێدەچێ لە دوای مەرگی جەستەش ھەر بە زیندوویی بمێنێتەوە. جورجانی لە تەعریفاتدا ئاوا گیان (نەفس) دەناسێنێ: گیان جەوھەرێکی ناسکە وەکوو ھەڵم، ھەڵگری گوڕی ژیان و ھەست و ئیرادەیە. لە فەلسەفە، ڕۆحی حەیوانیی پێ دەڵێن. ئەم جەوھەرە دەڕواتە نێو لەش و، لە کاتی خەودا لە ڕواڵەتی لەش جیا دەبێتەوە، بەڵام لە ناخی لەشدا دەمێنێتەوە. لە کاتی مەرگدا، ھەم لە ڕواڵەت و ھەم لە ناخی لەش جیا دەبێتەوە و بەتەواوی لێی دەبڕێ.[١]

وشەکانی گیان و ڕۆح و ڕەوان زۆر بە یەک نزیکن و ھەندێ جار لە جێی یەکتر بە کار دەبرێن.

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

وشەی گیان لە ڕەگی هیندوئەورووپاییی *an(ə) و ڕەگی ھیندوئێرانی و پرۆتۆئێرانیی *an-ەوە دێ بە مانای ھەناسەھەڵکێشان.[٢] وشەی ھەناسە -ش لە ھەمان ڕەگە.[٣] لە فارسی و کوردیی باکووری و زازاییدا بووە بە جان.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ تەعریفاتی جورجانی
  2. ^ ئ ا نانەوازادە، عەلی (2020). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی. Vol. 5. p. 611.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ «ھەناسە»، Wiktionary, the free dictionary (بە ئینگلیزی)، 2024-03-19، لە 2024-12-06 ھێنراوە