کیۆکۆشین
کیۆکۆشین یەکێک لە شێوەکانی کاراتێی کونتڕوڵ نەکراوە. ئەم لقە بەدەستی ماسوتاتسۆ ئۆیاما (١٩٩٤–۱۹۲۳) مامۆستای (بە ڕەچەڵەک کۆریایی) هونەرە جەنگییەکان بونیاد نرا.[١] ئەم لقە لە هێماگەلی جۆراوجۆر سەرچاوەی گرتووە کە لە ئەزمونەکانی ئۆیاما و تەکنیکەکانی دیکەی شێوەکانی کاراتی پێک هاتوە. کیۆکۆشین لە دوو وشەی کیۆکۆ (باڵاترین، کۆتایی) و شین ( ڕاستی، ڕۆح) پێک هاتووە. ئەم لقە سەرەتا ئۆیاما ڕیۆ و ئۆیاما کاڕاتێ جوجیتسۆشی پێ دەوترا. ئەم لقە زۆرتر سوورە لەسەر شەڕی ڕاستەقینەی لە نزیکەوەی بێ پاشەگزێ. لە کیۆکۆشین بۆ کەم کردنەوەی بەرگری بەرانبەرەکە لە لێدانگەلی بەردەوام بە بەکارهێنانی زۆرترین هێز کەڵک وەر دەگیرێ.
دوجۆی ناوەندی ئەم شێوە (وەکو لقەکانی وەرزشی دیکەی ژاپۆن) هونبۆی ناوە و لە ساڵی ١٩٦١ بەدەستی مامۆستا ئۆیاما لە تۆکیۆ بونیاد نرا. دوای کۆچی دوایی ئۆیاما، کیۆکۆشین کاراتی بەبێ دەستکارییەکی ئەوتۆ لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و بەدەستی شاگردە باڵاکانی ئەو ڕێبەری کراوە و پەرەی پێ دراوە.
سوێندنامەی کیۆکۆشین کاراتی
[دەستکاری]ئێمە لەش و دڵی خۆمان دەپەروەرێنین کە ڕۆحێکی ڕاسا و لانەدەرمان هەبێ.
بە هێزێکی ڕاستەقینێ تێ دەکۆشین کە ڕۆحێکی لەخۆ بوردوو لە خۆ بخولقێنین. ئێمە ئەوپەڕی لەخۆبوردویی ڕچاو دەکەین. وە ڕێزی پلەکانی سەرتر لە خۆ دەگرین. ئێمە لە توند و تیژی خۆ دەپارێزین. وە بەردەوام لە یادی پەروەردگار تواناین. ئێمە قەت بەخششی مرۆڤ بوون لەبیر ناکەین. هەمووکات بە عقڵ و هێز بیر دەکەینەوە و ئارەزوگەلی کە لە خۆ دوور دەکەینەوە تا گیانمان لە لەشدایە ڕێساکانی کیۆکۆشین کاڕاتێ دەپارێزین و تێ دەکۆشین کە دەستمان بگاتە ڕێگا و ئامانجی ڕاستەقینە.»
پشتێنەکان
[دەستکاری]لە کیۆکۆشین کاڕاتێ پلەکان و ڕەنگی پشتوێنەکان فەلسەفە و چەمکێکی تایبەتی هەیە کە بە دوای پشتوێنی سپی بە نۆرە بریتین لە:
- نارنجی: دەسپێکی خۆرهەڵاتی کیۆکۆشین
- شین: وەرزشوان هەست دەکا لە ئاسمانە و ئۆقرەی گرتوە
- زەرد: دەسپێکی درەوشینی هەتاوی کیۆکۆشین کاڕاتێ بە سەر ڕۆح و لەشی کاڕاتێ کا
- سەوز: دەسپێکی سەوز بوون و چەکەرە کردن لە هێزی ڕۆحی و لەشێ
- قاوەیی: کاراته کا لە جاران ژیرتر و خاکی تر بوە، پەی بە نهێنی دەرباز بوون لە لوتبەرزی و خەڵتە دەروونیەکانی کە دەبا و ئامادە ئەبێ بۆ سەفەری سەرەکی.
- مشکی: دەسپێکی تاریکی و سەرەتای ڕێگای سەرەکی کاڕاتێ بەرەوە پەرستگای بوون. هەڵ کردنی چرای مێهرەبانی، عەقڵ و جەنگاوەری لە تاریکی ڕێگا. جەنگاوەر تێ دەگا شتێکی زۆر لە کاڕاتێ نازانێ و لە سەرەتای ڕێگایە.[٢]
خوارەوە | ||||||||||||||||||||||
موکیۆ | سپی | |||||||||||||||||||||
کیۆ دە | نارنجی | |||||||||||||||||||||
کیو نۆ | نارنجی | |||||||||||||||||||||
کیۆ هەشت | شین | |||||||||||||||||||||
کیۆ حەوت | شین | |||||||||||||||||||||
کیۆ شەش | زەرد | |||||||||||||||||||||
کیۆ پێنج | زەرد | |||||||||||||||||||||
کیۆ چوار | سەوز | |||||||||||||||||||||
کیوسێ | سەوز | |||||||||||||||||||||
کیۆ دوو | قاوەیی | |||||||||||||||||||||
کیو یەک | قاوەیی | |||||||||||||||||||||
دانی یەک | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی دوو | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی سێ | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی چوار | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی پێنج | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی شەش | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی حەوت | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی هەشت | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی نۆ | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی ده | ڕەش | |||||||||||||||||||||
سەرەوە |
پەراوێز
[دەستکاری]- ^ «تاریخچه سوسای، ماسوتاتسو اویاما»[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی].
- ^ ئ ا کیوکوشین کاراته ایران ١٩ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیۆکۆشین تێدایە. |