[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھوگۆ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھوگۆ
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرماڕتن سکۆڕسێزی
بەرھەمھێنەر
  • گراھام کینگ
  • تیمۆثی ھێدینگتن
  • ماڕتن سکۆڕسێزی
  • جۆنی دێپ
شانۆنامە
  • جۆن لۆگەن
ئەکتەران
مۆسیقاھاوەرد شۆر
وێنەگری سینەماییڕۆبێرت ڕیچاردسن
مۆنتاژتێلما شوونماکەر
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
  • GK Films
  • Infinitum Nihil
بڵاوکردنەوەپاراماونت پیکچەرز
دەرچوون
  • ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ (2011-10-10) (فێستیڤاڵی فیلمی نیویۆرک)
  • ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ (2011-11-23) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٢٦ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان[١][٢][٣]
زمانئینگلیزی
تێچوون$١٥٠–١٧٠ ملیۆن[٤]
داھات$١٨٥٫٨ ملیۆن[٥]

ھوگۆ (بە ئینگلیزی: Hugo) فیلمێکی درامیی سەرکێشی ئەمریکیی ٢٠١١یە[٥] لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ماڕتن سکۆڕسێزی، و سیناریۆنووسینی جۆن لۆگەن. لە کتێبی ٢٠٠٧ی داھێنانەکەی ھوگۆ کابرێتی برایەن سێلزنیکەوە وەرگیراوە، کە چیرۆکی کوڕێک دەگێڕێتەوە کە بە تەنھا لە وێستگەی شەمەندەفەری گەیر مۆنتپارناس دەژیێت لە پاریس لە ١٩٣٠ەکان، کە تێوەدەگلێت لە نھێنیی دەوروبەری کۆتا خۆگەڕی باوکی و فیلمسازی ڕچەشکێن جۆرجس مێلیێس.

ھوگۆ یەکەم فیلمی سکۆڕسێزییە کە بە سێ ڕەھەندی وێنەگیرابێت، کە فیلمسازەکە دەربارەیەوە وتوویەتی، «سێ ڕەھەندیم زۆر بەلاوە ناوازە بوو، چونکە ئەکتەرەکان زۆر دیارتر بوون لە ڕووی ھەستییەوە. بچووکترین جوڵەیان، بچووکترین مەبەستیان بەسەرنجترەوە ھەڵگیراوەتەوە.»[٦] فیلمەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوبووەوە.[٧]

ھوگۆ ١١ پاڵاوتنی لە خەڵاتی ئۆسکار ھەبوو (وەک باشترین فیلم)، کە لە ھەموو فیلمەکانی ئەو ساڵە زیاتر بوو، و پێنجیانی بردەوە: باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین دەرھێنانی ھونەری، باشترین تێکەڵکردنی دەنگ، باشترین مۆنتاژی دەنگی، و باشترین ڤیژوەڵ ئێفێکت.[٨] ھەروەھا پاڵێورا بۆ ھەشت بافتا، و دووانی بردەوە، و پاڵێورا بۆ سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، کە بووە سێیەم خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین دەرھێنەری سکۆڕسێزی. جیا لە دەستخۆشیی ڕەخنەگران، فیلمەکە تەقینەوەیەکی بۆکس ئۆفیس بوو، بە کۆکردنەوەی تەنھا $١٨٥ ملیۆن بەرامبەر بودجە $١٥٠ ملیۆنەکەی.

چیڕۆک

[دەستکاری]

لە ١٩٣١، ھوگۆ کابرێت، کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ لەگە باوکی دەژیێت، باوکی کەسێکی بێوەبووە، کەسێکی میھرەبانە و کاری دروستکردنی کاتژمێرە لە پاریس، باوکی ھوگۆ ئەو دەبات بۆ بینینی فیلمەکان، ئەو زۆر حەزی لە فیلمەکانی «ژۆرژو مێیلیێس» ە. باوکی ھوگۆ لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە مۆزەخانەیەک دوسووتێت و دەمرێت. پاشان مامی دەیباتە لای خۆی، مامی کەسێکە بەردەوام خواردنەوە کحوولییەکان دەخواتەوە و بەرپرسە لە چاککردنەوەی کاتژمێرەکانی وێستگەی شەمەندەفەری (Gare Montparnasse). مامی فێری چۆنیەتیی ئاگاداربوونی کاتژمێرەکانی دەکات، دواتر مامی بزردەبێت. ھوگۆ لەنێوان دیوارەکانی وێسگەکە دەژیێت، کاتژمێرەکان چاکدەکاتەوە و بەردەوامیان پێدەدات، خۆراک دەدزێت و کار دەکات لەسەر ئەو پڕۆژەیەی کە گەورەترین ئاواتی باوکی بوو: چاککردنەوەی ئامێرێکی خۆبزوێنی شکاو - ئامێرەکە پیاوێکی میکانیکییە کە ئەرکەکەی نووسینە بە پێنووسێک، ھوگۆ پارچە میکانیکییەکان لە وێستگەکە دەدزێت بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکە. بەڵام لەلایەن پیاوێکی خاوەن دووکانی یارییەوە لە وێستگەکە دەگیرێت و پیاوەکە دەفتەرەکەی لێ وەردەگرێت کە زانیاری تێدایە لەبارەی ئامێرە خۆبزوێنەکەیەوە. ئامێرەکە بەشێکی بزربووە، کە کلیلێکە سەرەکەی لە شێوەی دڵە. ھوگۆ دەگاتە ئەو باوەڕەی کە ئامێرەکە پەیامێکی پێیە لەلایەن باوکییەوە، ئەو بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکەی بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکە. دواتر ھوگۆ لەلایەن کچێکەوە یارمەتی دەدرێ بەناوی ئیزەبێل، کچەکە ھاوتەمەنیەتی و نەوەی خاوەنی دووکانی یارییەکەیە. ئەو ئیزەبێڵ ئاشنا دەکات بە فیلمەکان، کە پێشتر باپیری ھەرگیز ڕێی نەداوە بە بینیان. دواتر ھوگۆ کلیلەکە دەبینێتەوە کە لەلای ئیزەبێلە، و کاتێک ئەوان کلیلەکە بەکاردێنن بۆ چالاککردنی خۆبزوێنەکە، ئامێرەکە وێنەی دیمەنی فیلمێک دەکێشێت، کە ھوگۆ دیمەنەکەی بیردەکەوێتە کە پێشتر باوکی بۆی باسکردبوو. ئەوان فیلمەکە دەدۆزنەوە کە لەلایەن ژۆرژو مێیلیێس دروستکراوە، باپیری ئیزەبێل، کە پێشتر یەکێک بووە لە سینەماکارە ناودارەکان (بەڵام ئێستا کارەکەی فەرامۆشکردووە و وازی لێ ھێناوە). ئامێرە خۆبزوێنەکە یەکێک بووە لە شتە خۆشەویستەکانی، لەو ڕۆژانەی کە کاری جادووگەری بووە. لە کۆتاییدا، منداڵەکان ڕابردووی ژۆرژو زیندوودەکەنەوە و لەگەڵی گرێی دەدەنەوە، لەگەڵ چەرخێکی نوێی سینەما ھەڵدەستێت بە نیشاندانەوەی کارەکانی و پێشوازیێکی گەرمی لێدەکرێت.[٩]

  • ئەیسا بەتەرفیێڵد لە ڕۆڵی ھوگۆ کابرێت
  • کلۆی گرەیس مۆرێتس لە ڕۆڵی ئیسابێل
  • بێن کینگسڵی لە ڕۆڵی جۆرجس مێلیێس / پاپا جۆرجس
  • ساشا بارۆن کۆون لە ڕۆڵی پشکنەر گوستاڤ داستێ
  • ڕەی وینستن لە ڕۆڵی کلاود کابرێت
  • ئێمیکی مۆرتیمەر لە ڕۆڵی لیسێت
  • جود لۆو لە ڕۆڵی بەڕێز کابرێت
  • ھێلێن مەککرۆری لە ڕۆڵی ژان دئانسی / ماما ژان
  • مایکڵ ستەلبارگ لە ڕۆڵی ڕێنێ تابارد
  • کریستۆفەر لی لە ڕۆڵی مۆنسیور لابیس
  • فرانسیس دێ لا تور لە ڕۆڵی مادام ئێمیلێ
  • ڕیچارد گریفیتس لە ڕۆڵی مۆنسیور فریک
  • کێڤن ئێڵدن لە ڕۆڵی پۆلیس
  • گالیڤەر مەکگراث لە ڕۆڵی تاباردی گەنج
  • ئانگەس بارنێت لە ڕۆڵی بەڕێوەبەری سینەما
  • بێن ئادیس لە ڕۆڵی سالڤادۆر دالی
  • ئێمیل لەیگەر لە ڕۆڵی جانگۆ ڕاینھارت
  • ڕۆبێرت گیڵ لە ڕۆڵی جەیمز جۆیس
  • مارکۆ ئاپۆنتێ لە ڕۆڵی یارمەتیدەری ئەندازیاری شەمەندەفەر

ھەر یەک لە مایکڵ پیت، ماڕتن سکۆڕسێزی، جۆنی دێپ، و برایەن سێلزنیک لە ڕۆڵی کامیۆدا دەردەکەون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «HUGO». British Board of Film Classification. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Hugo (2011)». American Film Institute. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «Film #37098: Hugo». Lumiere. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ Kaufman، Amy (November 24, 2011). «Movie Projector: 'Breaking Dawn' to devour three new family films». Los Angeles Times. لە November 24, 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا «Hugo (2011)». Box Office Mojo. ١٢ی نیسانی ٢٠١٢. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ Savage، Mark (2011-12-01). «Can Martin Scorsese's Hugo save 3D?». BBC News. لە 2012-12-09 ھێنراوە.
  7. ^ «Global Sites & Release Dates». Paramount Pictures. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  8. ^ «Oscars 2012: 'The Artist' and 'Hugo' Tie for 5 Awards, But Silent Film Wins Best Picture». Reuters. 2012-02-27. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-03-02 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  9. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە، «Hugo»، ئابی ٢٠١٥.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]