[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێد دێد ڕیدێمپشن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Red Dead Redemption
لۆگۆی ڕێد دێد ڕیدێمپشن
پەرەپێدەرڕۆکستار سان دیێگۆ
ڕۆکستار نۆرت
بڵاوکەرەوەڕۆکستار گەیمز
دەرھێنەرجۆن ھیڵکۆت
بەرھەمھێنەر
  • ستیڤ مارتن
  • جۆش نیدڵمن
  • دەیڤد کەنکلێر
شێوەساز
  • کریستیان کانتامێسا
  • لێسلی بێنزیس
بەرنامەسازتێد کارسن
ھوونەرمەند
  • جۆش باس
  • دارێن بەیدەر
  • نیک تریفونۆڤیچ
نووسەر
  • دان ھاوزەر
  • مایکڵ ئەنسوێرت
  • کریستیان کانتامێسا
ئاوازدانەر
  • وودی جاکسن
  • بیڵ ئێلم
زنجیرەڕێد دێد
بزوێنەرڕەیج[١]
یوفۆریا[١]
سەکۆپلەی ستەیشن ٣, ئێکس بۆکس ٣٦٠
چەشنئەکشن-سەرکێشی
شێوازتاک-یاریزان، فرەیاریزان

ڕێد دێد ڕیدێمپشن (بە ئینگلیزی: Red Dead Redemption) کایەیێکی ڤیدیۆییی ئەکشن-سەرکێشیی ڕۆژاواییی ٢٠١٠یە، لەلایەن ڕۆکستار سان دیێگۆ پەرەی پێ دراوە و لەلایەن ڕۆکستار گەیمز بڵاو کراوەتەوە. لە ئایاری ٢٠١٠دا بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاو کرایەوە. جێگرەوەی ڕێد دێد ڕیڤۆڵڤەری ٢٠٠٤ە، دووەم کایەیە لە زنجیرەی ڕێد دێددا.

شێوازی کایەکردن

[دەستکاری]

ڕێد دێد ڕیدێمپشن جیھانێکی گەورە و فراوان بە کایەکەرەکە دەبەخشێت. ئەمە ڕێ بە کایەکەرەکە دەدات ئازادانە جووڵە بکات.  کایەکەرەکان دەتوانن بە پێ بڕۆن، بدوێن، تەقە بکەن، بکوژن، سوار بن، ڕا بکەن، و کارلێک لەگەڵ ژینگەی دەوروبەریاندا بکەن. ھەروەھا کایەکەرەکان دەتوانن بە چەکی ئاگرین شەڕ لەگەڵ دوژمناندا بکەن.  بە بەکارھێنانی جۆرە جیاوازەکانی ئەسپەکان کایەکەرەکان دەتوانن بەنێو جیھانی کایەکەدا بگەڕێن. کایەکەرەکان ناتوانن مەلە بکەن، لەبەرەوەی کەسایەتیی سەرەکیی کایەکە، جۆن مارستن، مەلەوانی نازانێت و ئەگەر کایەکەرەکە زۆر قووڵ بچێتە نێو ئاوەکەوە ئەوا دەخنکێت (ھەرچەندە توانای ئەوەی ھەیە بچێتە ئەو شوێنەی کە ئاوەکەی تەنکە).[٢]

چیرۆک

[دەستکاری]

لە ١٩١١دا، خێزانی لە یاسا دەرچوویێکی پێشوو، جۆن مارستن (ڕۆب ویتۆف) لەلایەن بریکارانی ئاژانسی لێکۆڵینەوە، ئێدگار ڕۆس (جیم بێنتلی) و ئارچەر فۆردام (دەیڤد ویڵسن بارنز) دەڕفێندرێت، کە لە بەرامبەر گەڕانەوەی خێزانەکەیدا ناچاری دەکەن ئەندامانی پێشووی دارودەستەکەی ڕا دەست بکاتەوە.

پێشوازی

[دەستکاری]

کایەکە کاتێک بڵاو کرایەوە ستایشی زۆری وەرگرت. ھەروەھا لە دیدگەی جیھانی کراوە، چیرۆک و ساوند تراک زۆر پێداچوونەوەی باشی وەرگرت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Yee Haw'–OXCGN's Day with Red Dead: Redemption at Rockstar». OXCGN. 2009-05-29. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-03-03 ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2015-06-29 suggested (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  2. ^ «Rockstar Games Presents Red Dead Redemption - News». RockstarGames.com. 2010-04-30. لە 2010-05-02 ھێنراوە.
  3. ^ «Game Rankings Red Dead Redemption». Metacritic. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-05-18 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  4. ^ «Metacritic Red Dead Redemption». Metacritic. لە 2010-05-17 ھێنراوە.
  5. ^ «Red Dead Redemption Review». 1UP.com. 2010-05-17. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-05-17 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  6. ^ «Review: Red Dead Redemption». Edge Online. 2010-05-17. لە 2010-05-18 ھێنراوە.
  7. ^ «Red Dead Redemption review from GamePro». GamePro.com. 2010-05-07. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-05-17 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  8. ^ «The First Red Dead Redemption Review Scores Are Out». Softsailor.com. 2010-05-09. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-05-16 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  9. ^ «Red Dead Redemption review from GameSpy». GameSpy. 2010-05-19. لە 2010-05-19 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]