[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆزا پارکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆزا پارکس

ڕۆزا پارکس لە ١٩٥٥، لەگەڵ مارتین لووتر کینگ جەی-ئاڕ. لە پشتەوە
لەدایکبوون
ڕۆزا لویس ماکولی

(١٩١٣-0٢-0٤) ٤ی شوباتی ١٩١٣
تەسکیجی، ئەلاباما، ویلایەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
مەرگ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥(٢٠٠٥-١٠-٢٤) (٩٢ ساڵ ژیاوە)
دیترۆیت، میشیگن، ویلایەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
شوێنی حەوانەوەوودلاون سیمتری، دیترۆیت، میشیگن، ویلایەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
پیشەچالاکەوانی مافی شارستانیەتی
ناسراوە بەمانگرتنی پاسی مۆنتگۆمێری
بزاڤجوڵانەوەی مافی شارستانیەتی
ھاوسەررایمۆند پارکس (ھاوسەرگیری ١٩٣٢؛ ١٩٧٧)
واژوو


ڕۆزا لویس پارکس (بە ئینگلیزی: Rosa Louise Parks) کە بە ناوی ڕۆزا لویس ماکولی (بە ئینگلیزی: Rosa Louise McCouley) لەدایک بووە. (٤ی شوباتی ساڵی ١٩١٣ - ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥)کەسایەتی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی ئەمریکییە.[١]

لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥، لە مۆنتۆگمرمی سەر بە ویلایەتی ئەلەباما پارکس داوای شۆفێری پاسێکی (جەیمس بلیک) ی ڕەت کردەوە بە دەست ھەڵگرتن لە کورسی دانیشتنەکەی لە "بەشی ڕەش پێستەکان" دا بۆ کەسێکی سپی پێست بەھۆی پڕ بوونی بەشی سپی پێستەکان. پارکس یەکەم کەس نەبوو بۆ بەگژداچوونەوەی ڕەگەزپەرستی بەڵام ئەوە بوو دوای ئەم بەگژداچوونەوە و بەرھەڵستی کردنەی یاساکانی جیاکردنەوەی ویلایەتی ئەلەباما بووە ھۆی گرنگی پێدانێکی زۆر بە پارکس لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی.

پارکس بووە نیشانەیەکی گرنگی جوڵانەوەی مافی مرۆڤ و مافی شارستانیەتی و نیشانەیەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاری کردنی ڕەگەزپەرستی.[٢][٣]

سەرەتایی ژیان

[دەستکاری]

ڕۆزا لویس مکاولی لە تۆسکیجی ویلایەتی ئەلەبامای (Tuskegee, Alabama) ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایک بووە لە ٤/٢/١٩١٣ دا. دایکی ناوی لیۆنا بووە و مامۆستا بووە و باوکی دارتاش بە ناوی جەیمس ماوکلی. دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی لەگەڵ دایکی دا گواستیانەوە بۆ پاین لێڤل (Pine Level) و لە کێڵگەی خێزانی دایکی دا گەورە بوو کە ھەموو خێزانەکەی ماڵی دایکی ئەندام بوون لە (کلێسای پیاوانی ئایینی میسۆدی ئەفریقی - African Methodist Episcopal Church - AME).

مکاولی لە قوتابخانەی دێھاتەکان دەیخوێند ھەتا تەمەنی یانزە ساڵی،[٤] بەژداری کردبوو لە چەند ڕاھێنانێکی ئەکادیمی و پیشەیی و قوتابخانەی بەجێھێشت بەمەبەستی ئاگالێبوونی داپیرەی و دواتر دایکی کە نەخۆش دەکەوێت.[٥]

پاسەکانی قوتابخانە تەنھا منداڵانی سپی پێستی دەگواستەوە بۆ قوتابخانە و قوتابیانی ڕەش پێست دەبوایە بە پێ بڕۆشتنایە بۆ قوتابخانەکەیان و لەبەر ئەم ھۆکارە پارکس باسی چاوساندنە ڕەگەزپەرستییەکان دەکات لە سەردەمی منداڵی دا و دەڵێت:

من ھەموو ڕۆژێک پاسەکەی قوتابخانەم دەبینی بە بەردەم دا تێپەردەبێت، بەڵام بۆ من ئەوە شێوازی ژیان بوو، ھیچ ھەڵبژارنێکی دیکەمان نەبوو تەنھا پەسەندکردنی نەبێت. یەکەم ھۆکار کە وای لێکردم درک بە جیاوازی نێوان جیھانی سپی پێست و جیھانی ڕەش پێست بکەم پاسی قوتابخانە بوو.[٦]

چالاکییە سەرەتایییەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٢ دا ڕۆزا ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ ڕایمۆن پارکس کە سەرتاش بوو لە مۆنتوگمری[٧] و ئەندام بوو لە (کۆمەڵەی نەتەوەیی بۆ پێشکەوتنی ڕەش پێستان - National Association for the Advancement of Colored People – NAACP)[١٢] ڕۆزا لە چەندین شوێن دەست بەکاربووە وەک کارەکەری ماڵان و یاریدەدەری نەخۆشخانە. خوێندنی ناوەندی لە ساڵی ١٩٣٣ دا تەواوکرد.

ساڵی ١٩٣٤ ڕۆزا بووە چالاکەوان لە جوڵانەوە شارستانییەکان دا و بووە ئەندام لە (کۆمەڵەی نەتەوەیی بۆ پێشکەوتنی ڕەش پێستان – لقی مۆنتۆگمری). لە کانوونی یەکەمی ١٩٤٤دا ھەستا بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر ڕیس تایلەر کە ژنێکی ڕەش پێستی خەڵکی ئەبڤیڵ بوو، پارکس لەگەڵ ھاوەڵەکانی دا ھەستان بە ڕێکخستنی "دەستەی دادپەروەری یەکسان لە پێناو خاتوو ڕیس تایلەر" و ڕۆژنامەی (شیکاگۆ دیفێندەر - The Chicago Defender) ئاماژەی بەوە کرد کە دەستەکە بەھێزترین جوڵانەوە بووە بۆ داواکردنی دادپەروەری یەکسان لە سەدەی ڕابردوودا".[٨]

ھەروەھا پارکس لەگەڵ ھاوسەرەکەی دا بەژداربوو لە زۆرێک لە کۆبوونەوەکانی حیزبی شیوعی،[٩] و زۆرێک لە کار و چالاکی دی کە لە سەرەتای ژیانی کۆششکردنی دا بە ئەنجامی گەیاندووە.[١٠]

دیمەنە ڕەگەزپەرستییەکانی ژیان

[دەستکاری]

پارکس لە ژیاننامەکەی دا ئاماژەی بە چەندەھا دیمەنی ڕەگەزپەرستی کردووە کە لە ژیانی دا دووچاری ھاتووە بەتایبەتی کە لە ناوچەکانی باشوردا دەژیان و لەو ناوچە باشوریانە ڕەگەزپەرستی زۆر زیاتر بوو لە ناوچەکانی تری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. بەپێی یاسای جیم کرۆ، کۆمەڵگە سپی پێست و ڕەش پێستەکان جیا کرابوونەوە کە کۆمەڵێک یاسا فەرمانڕەوای دەکردن کە لایەنگری کۆمەڵگە سپی پێستەکانی دەکرد بەسەر ئەوانی تردا، تەنانەت لە لایەنی ئامرازەکانی ھاتووچۆش دا ئەفریقییە ئەمریکیەکان دەبوایە کورسیەکانی خۆیان وازلێبێنن بۆ سپی پێستەکان. ھەروەھا ئامرازی ھاتووچۆکردنی قوتابخانەکان بۆ ڕەش پێستەکان دابین نەکرابوو بەپێی ئەوەی پارکس دەیگێڕێتەوە و ئەوە یەکەم جار بوو کە بە ڕوونی توانی لە جیاوازی نێوان ئەو دوو چینە تێبگات.

بە ھەمان شێوە کۆمەڵەی (کلو کلوکس کلان) بە شێوەیەکی بەردەوام بەبەردەم ماڵەکەیان دا دەڕۆیشتن و پارکس لەیادی بووە کە باپیرەی چەکێکی بەدەستەوە بووە لەبەردەم ماڵەکەیان دا پاسەوانی کردوە و ھەستی بە ترس کردووە کە ئەو کۆمەڵەیە بە بەردەم ماڵەکەیان دا تێپەربوون بە شەوان.[١١] پارکس دەشیگووت کە ھەندێک لە سپی پێستەکان بەڕێز و نەرم و نییانیەوە مامەڵەیان لەگەڵ دا کردووە بەڵام لەبیریشی ناچێت ئەو ڕەگەزپەرستیانەی بەرامبەری کراوە بە بەرچاوی ھەمووانەوە لە تەمەنی منداڵی دا.[١٢]

ھاوسەرگیریکردن

[دەستکاری]

ڕۆزا ھاوسەرگیری لەگەڵ رایمۆند پارکس کرد،[١٣] کە ئەندام بوو لە یەکێک لە کۆمەڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی دیمەنە ڕەگەزپەرستیەکان،[١٣] دواتر پارکسیش بووە ئەندام لەم کۆمەڵەیە و شان بە شانی ھاوسەرەکەی کاری دەکرد بۆ باشترکردنی ژیانی کەسانی ئەمریکی ئەفریقی؛ کە پێکەوە کاریان دەکرد بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ پشتگیریکردنی دۆسیەی بەرگری کردن لە کۆمەڵە گەنجێکی ڕەش پێست (سکۆتس بۆرۆ) کە تۆمەتبار کرابوون بە دەستدرێژی کردنە سەر دوو خاتوونی سپی پێست.

سەرەتایی خەباتکردن

[دەستکاری]

لە سەرەتای ژیانی دا ڕۆزا چەندین ئیشی جۆراوجۆری تاقی کردۆتەوە (لە ئیش کردن لە ماڵان دا و یاریدەدەری کردن لە نەخۆشخانەکان دا). دوای پێ داگیری کردنێکی زۆر لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە ڕۆزا خوێندنی ناوەندی تەواو کرد لە ساڵی ١٩٣٣ کە لەو سەردەمەدا کەمتر لە ٪٧ ڕێژەی ئەمریکی ئەفریقی بۆیان دەرەخسا بڕوانامەی ناوەندی بەدەست بھێنن. ڕۆزا بووە چالاکەوان لە (جوڵانەوەی مافە شارستانییەکان) و دواتر بووە

دەستگیرکرانی ڕۆزا پارکس
ڕاپۆرتی بنکەی پۆلیس لەسەر ڕۆزا پارکس، ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥، لاپەڕەی یەکەم.
ڕاپۆرتی بنکەی پۆلیس لەسەر ڕۆزا پارکس، ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥، لاپەڕەی دووەم.
پەنەجەمۆری ڕۆزا لەکاتی گیرانی، ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥.
پارکس لەکاتی وەرگیرانی پەنجەمۆری لە ڕۆژی ٢٢ی شووباتی ١٩٥٦، کاتێک بۆ جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە لەگەڵ ٧٣ کەسی دیکە، ئەمەش لەدوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بایکۆتکردنی پاسی مۆنتۆگمری.[١٤][١٥]

ئەندام لە (کۆمەڵەی نەتەوەیی بۆ پێشکەوتنی ڕەش پێستان) و وەک یارمەتیدەری بەڕێز ئێدگەر نیکسن دەست بەکاربوو. سەرەڕای ئەوەی کە نیکسن ئەو کەسە بوو کە گووتەیەکی بەناوبانگی ھەبوو کە دەیگووت "ژن پێویست ناکات لە ھیچ شوێنێک بێت جگە لە چێشتخانە"[١٦] و کە ڕۆزا لێی پرسی بوو بۆچی ئەوی ھەڵبژاردووە وەک یاریدەدەر کاری بۆ بکات؟ نیکسن وەڵامی دابۆوە بە "پێویستم بە یاریدەدەرێکە و تۆش باشیت بۆ ئەو کارە."[١٦]

لە ساڵی ١٩٤٤ دا ڕۆزا وەک ئەرکی یاریدەدەر ھەستا بە لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی دەستدرێژی کردنە سەر ڕیس تایلەر کە ژنێکی ڕەش پێستی خەڵکی ئەبڤیل بوو لە ویلایەتی ئەلەباما. پارکس لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکەوانی مەدەنی دا ھەستان بە دانانی (لیژنەی یەکسانی دادپەروەری بۆ خاتوو ڕیس تایلەر) و دەستیان کرد بە دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی ھەفتانە بە ناوی (بەرگریکەری شیکاگۆ - The Chicago Defender) و چالاکییەکی گەورە و فراوانیان دەست پێکرد بۆ چەسپاندنی یەکسانی و دادوپەروەری.[١٧]

ڕۆزا و ھاوسەرەکەی بەژداری کۆبوونەوەکانی حیزبی شیوعییان دەکرد دوای لایەنگری کردنی دۆسییەی دادگایی گەنجە ڕەش پێستەکان کە تۆمەتبار کرابوون بە دەست درێژی، ھەرچەندە ڕۆژێک لە ڕۆژان نە ڕۆزا نە مێردەکەی ئەندام نەبوون لە حیزبی شیوعی دا.[١٠]

لە ساڵی ١٩٤٠ دا ڕۆزا و ھاوسەرەکەی ناونووس کران لە ڕیزبەندی دەنگدەران دا و بە ماوەیەک دوای ١٩٤٤ پارکس لە بنکەی ھێزی ئاسمانی ماکسوێل پیشەیەکی بچووک و سادەی ھەبوو، سەرەرای شوێنکەوتووی بنکە سەربازیەکە دەکەوتە مۆنتۆگمری لە ئەلەباما بەڵام جیاکاری ڕەگەزپەرستانە نەدەکرا لە نێوان ڕەش پێستەکان و سپی پێستەکان دا چونکە بنکەکە سەر بە خاوەندارێتی حکومەتی فیدراڵی (یەکگرتوو) بوو.

پارکس و ڕووداوی پاسی ناوچەی مۆنتۆگمری

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٠ دا، یاسای جیاکردنەوە دانرا لە ئامرازەکانی ھاتووچۆدا بۆ کەسەکان بەپێی ڕەگەز. سواربووی پاسەکان جیادەکرانەوە لە ڕێی دانانی کورسیەکانی دانیشتن بۆ ھەر ڕەگەزێک. سەرەڕای ئەوەی یاساکە بە ڕوونی ئاماژەی بەوە دەکرد کە ھیچ کەسێک نابێت دەستبەرداری کورسیەکەی ببێت، بەڵام شۆفێری پاسەکان زۆرجار داوایان لە ڕەش پێستەکان دەکرد دەستبەداری کورسیەکانیان ببن لە کاتی نەبوونی کورسی بەتاڵی بەشی سپی پێستەکان.[١٨]

پارکس سواری پاسی شەقامی کلیڤلەند بوو کە سەر بە ھێڵی ھاتووچۆی شاری مۆنتۆگمری بوو.[١٩]

پارەی کرێکەی دا و لە شوێنی دیاریکراو بە ڕەش پێستان دانیشت، دوای تێپەڕاندنی چەند وێستگەیەک، شۆفێری پاسەکە داوای لە چوار سواربووی ڕەشت پێست کرد (کە یەکێکیان پارکس بوو) کە کورسیەکانیان وازلێبھێنن بەمەبەستی دانیشتنی سپی پێستەکان لە جێگەی ئەوان بەڵام پارکس ڕەتی کردەوە کورسیەکەی جێبھێلێت و وتی "کە شۆفێرە سپی پێستەکە بەرەو ڕومان ھات و بەدەست ئاماژەی بۆ کردین و فەرمانی پێ کردین کە دەست لە کورسیەکانمان ھەڵگرین، ھەستم بە نایابییەک دەکرد کە لەسەروو لەشمەوە بوو وەک چۆن پێخەفکەم لە شەوی زستانان دا گەرمی دەکردمەوە."

شۆفێرەکە کردی بە شەڕ لەگەڵ پارکس و ھاواری کرد بە سەری دا کە دەست لە جێگەکەی ھەڵبگرێت بەڵام پارکس سووربوو لەسەر ھەڵوێستەکەی و تەنانەت کە ھەڕەشەشی لێکرد بە بانگکردنی پۆلیس گوێی نەدا بە ھەڕەشەکانی شۆفێرەکە و لە شوێنەکەی خۆی دا ھەڵنەسا.[٧]

لەسەر ئەم ھەڵوێستە پارکس لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆی دا لە ساڵی ١٩٥٦ دا گووتی " دەبێت بۆ یەک جار و بۆ ھەتا ھەتایە بزانم کە مافەکانم چین وەک مرۆڤ و وەک ھاونیشتمانی.[١٨] ھەروەھا لە ژیاننامەکەی دا نووسویەتی کە "خەڵک ھەمیشە دەڵێن کە دەست بەرداری کورسیەکەم نەبووم لەبەر ئەوەی کە ھیلاک و شەکەت بووم بەڵام ئەوە ڕاست نییە، شەکەتی جەستەیی نەبووم... شەکەتی خۆبەدەستەوەدان (ملکەچی بوون) بووم."

یاسا و دیاردە باوەکانی پاسەکانی مۆنتۆگمری

[دەستکاری]

چوار ڕیزی یەکەمی ھەموو پاسێک بۆ کەسە سپی پێستەکان بوو، ڕیزەکانی پشتەوەی پاسەکان بۆ ڕەش پێستەکان بوو لە کاتێک دا ڕەش پێستەکان زۆرینە بوون کە پاسیان بەکاردەھێنا بە ڕێژەی ٪٧٥. و بۆ ڕەش پێستەکان ھەبوو کە لە ڕیزەکانی ناوەڕاست دا دانیشن ھەتا ئەو کاتەی ڕیزی سپی پێستەکان پڕدەبۆوە، ئەگەر شوێن نەبووایە بۆ سپی پێستەکان ئەوا دەبووایە ڕەش پێستەکان کورسیەکانیان چۆڵ بکردایە بۆ سپی پێستەکان و خۆیان لە ڕیزی دواوە دابنیشتنایە یان بە پێوە بوەستانایە یان تەنانەت پاسەکەشیان جێبھێشتایە. بۆ ڕەش پێستەکان نەبوو لە دەرگای پێشەوە سەربکەون؛ ڕەش پێستەکان لە دەرگای پێشەوە سەر دەکەوتن، کرێکەیان دەدا بە شۆفێرەکە و دادەبەزین لە دەرگای دواوە سەردەکەوتن بۆی بە بەردەم سپی پێستەکان دا تێنەپەڕن.[٢٠]

بۆ چەندەھا ساڵ کۆمەڵگە ڕەشت پێستەکان گلەییان دەکرد لەو بارودۆخ و مامەڵە نادادپەروەرانەیە.[٢١]

ڕۆژێک لە ساڵی ١٩٤٣ دا، پارکس سواری پاس بوو و کرێکەی دا، ویستی بڕوات دابنیشێت بەڵام شۆفێری پاسەکە فەرمانی پێکرد کە دابەزێت و لە دەرگای دواوە سەرکەوێتەوە بەپێی ئەو یاسایانەی دانرابوو بۆ شێوازی سواربوونی ڕەش پێستەکان. پارکس دابەزی لە پاسەکە بەمەبەستی سەرکەوتن لە دەگاری پشتەوە بەڵام پێش ئەوەی بتوانێت سەرکەوێتەوە شۆفێرەکە دەرگای پاسەکەی داخست و پارکسی بەجێھێشت لەژێر کەشێکی باراناوی دا.[٢٢][٢٣]

ڕەتکردنەوەی جوڵان

[دەستکاری]

دوای کارکردنی بە درێژای ڕۆژ پارکس سواری پاسێک بوو کە بەرەو کۆمەڵگەی کلیڤلەند دەرۆیشت نزیکی کاتژمێر شەشی ئێوارە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥دا، کرێکەی دا و لە یەکێک لە کورسی ڕەش پێستەکان دا دانیشت. لە ناوەڕاستی پاسەکەدا کورسیەکەی ئەو یەکەم کورسی بوو لە دوای بەشی دانیشتنی سپی پێستەکانەوە، لە سەرەتادا شۆفێری پاسەکە نەیناسیەوە کە کاتی خۆی لە ١٩٤٣ دا لەژێر باران دا بەجێی ھێشتووە. ھەموو شتێک بە ئاسای دەرۆیشت ھەتا ئەو کاتەی کە پاسەکە لەبەردەم شانۆی ئیمپراتۆریەت دا وەستا بۆی کەسانی سپی پێستی تر سوار بن لە کاتێک دا بەشی سپی پێستان خۆی پڕببوو.

شۆفێرەکە ئاماژەی بە دووان سیانێک لە سپی پێستە ڕاوەستاوەکان کرد لە ناوەڕاستی پاسەکەدا دانیشن کە خۆی پڕبوو لە ڕەش پێستەکان. دوای چەندەھا ساڵ کە پارکس باسی ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە دەکات دەڵێت "کە شۆفێرە سپی پێستەکە ئاماژەی بۆ کردین و فەرمانی پێکردین کورسیەکانمان بەجێبھێڵین ھەستم بە تاڵێتییەک کرد سەرتاپای لەشمی گرتبۆوە وەک زەلکاو لە دەمی باران بارینی شەودا."[٢٤]

شۆفێرەکە (بلەیک) پێی وتن "ئێوە ھەمووتان دەبێت ھەستن لە شوێنەکانتان دا".[٢٥] چوار کەس بوون سیانیان بەگوێی شۆفێرەکەیان کرد و شوێنەکانیان چۆل کرد بۆی سپی پێستەکان دابنیشن بەڵام ڕۆزا پارکس ڕەتی کردەوە شوێنەکەی جێبھێڵێت و بلەیک ھاواری کرد بە سەری دا "بۆچی ھەڵناسیت و کورسیەکەت چۆڵ بکەیت؟" پارکس وەڵامە دەداتەوە "باوەڕم ناکەم دەبێت ئەو کارە بکەم" دواتر بلەیک پۆلیسی بانگ کرد پارکس دەستگیر بکەن. لە چاوپێکەوتنێک دا لەسەر ڕووداوەکە لە ساڵی ١٩٨٧ دا پارکس وتی "شۆفێرەکە پێی گووتم ئەگەر جێگەکەم بەجێنەھێلم ئەوا پۆلیسم بۆ بانگ دەکات و منیش وەڵامم دایەوە: دەتوانیت بانگی کەیت.!".[٢٦]

پارکس لە چاوپێکەتنێکی ڕایۆی دا لەگەڵ سیدنی رۆجەرز لە ڕۆژئاوای ئۆکلەند لە ساڵی ١٩٥٦ دا گووتی "دوای چەند مانگێک لە دەستگیرکردنم تەنھا دەمویست بزانم بۆ یەکجار و بۆ ھەتا ھەتایە کە مافەکانم چین وەکو مرۆڤ و وەکو ھاوڵاتی."[٢٧]

مانگرتن

[دەستکاری]

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥، پلانێکی مانگرتن دارێژرا بۆ بەکارنەھێنانی پاسەکانی ھەرێمی مۆنتۆگمری لەلایەن ھەموو کلێساکانی ناوچەکە کە تایبەت بوون بە ڕەش پێستەکان و لە یەکەم لاپەڕەی ڕۆژنامەی (Montgomery Advertiser) بڵاوکرایەوە و بڕیاریان دا کە بەردەوام بن لە بەکارنەھێنانی پاسەکان ھەتا ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگە مافی یەکسانیان ھەبێت لە بەکارھێنانی پاسەکان بە ھەموو شێوەیەک.

لە ڕۆژی دواتردا پارکس دادگای کرا بە تۆمەتی ھەڵسووکەوتی نەگونجاو و ئاژاوەگێری و دادگایەکە ٣٠ خولەکی خایاند و سەرپێچی بۆکرا بە بڕی ١٠ دۆلار و دواتر چوار دۆلار کە تێچووی دادگایکردنەکە بوو.[٢٨] دانیشتوانی ناوچەکە بەردەوام بوون لە مانگرتنەکە بۆ ماوەی ٣٨١ ڕۆژ کە بووە ھۆی لە کارکەوتنی دەیەھا پاس بۆ چەندین مانگ. پارکس ڕۆلێکی گرنگی ھەبوو لە ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەی ڕەش پێستەکان و خەباتکردن بۆ مافە شارتانییەکانیان.

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

پارکس ژمارەیەکی زۆر لە ڕیزلێنان و خەڵات و پلەی شکۆمەندی پێ بەخشراوە لەلایەن چەندین لایەن و کەسەوە کە گرنگترین ڕێزلێنانەکانی بریتیی بوو مەدالیای سەرۆکایەتی بۆ ئازادی کە لەساڵی ١٩٩٦ دا پێی بەخشرا و مەدالیای ئاڵتوونی ئەنجومەنی پیران (کۆنگرێس) لە ساڵی ١٩٩٩ دا کە بەرزترین ڕێزلێنانی شارستیانییەتە لە وڵاتەکەدا.

گیان لە دەستدان و ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن

[دەستکاری]

ڕۆزا لە شوقەکەی دا کە دەکەوتە لای ڕۆژھەڵاتی شاری دیترۆیت ژیانی بەڕێ کرد ھەتا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ کە تەمەنی لەسەرو ٩٢ ساڵیەوە بوو. ڕۆزا ھیچ منداڵێکی نەبوو، و زۆربەی ناسیوەکانی لە میشگن یان ئەلاباما دەژیان. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دا بەرپرسانی شاری مۆنتۆگمری و دیترۆیت ڕایانگەیاند کە کورسیەکانی پێشەوەی پاسەکانی شارەکە بە لافیتەیەکی ڕەش دەپۆشرێت لەبەر ڕێزی خاتوو پارکس ھەتا کاتی تەواوبوونی ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی. لاشەکەی لەڕێی گواستنەوەی ھەواییەوە گواسترایەوە بەرەو مۆنتۆگمری و بە ئەسپ و عەرەبانەیەک بردیان بۆ کلێسای پۆلس کە کاتی خۆی کلێسای میسۆدی ئەفریقیەکانی لێبوو، و ڕۆژی دوای لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ لە کاتی وتار خوێندنەوەدا یەکێکی قسەکەر با ناو کۆندالیزا ڕایس وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی "ئەگەر پارکس ھەڵنەسایە بە ئازادکردنی ڕەش پێستان ئەوا لەوانەیە من ئێستا وەزیری دەرەوە نەبوومایە". لە ئێوارەی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دا لاشەی پارکس گواسترایەوە بۆ واشنتۆنی پایتەخت و ژێرەمینی باڵەخانەی کاپیتەڵ بووە یەکەم مەنزڵگای کە لە ناو پاسێکدایە ھاوشێوەی ئەو پاسەی کە پارکسی تێدا دەستگیرکرا.

پارکس ژمارە ٣١ و یەکەم ھاوڵاتی ئەمریکی نابەرپرسی حکومی و یەکەم ژن و دووەم کەسی ڕەش پێست بوو بنێژرێت لە باڵەخانەی کاپیتەڵ دا.[٢٩] رێوڕەسمی ناشتنەکەی لە کاپیتەڵ دا نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس ئامادەی بوون و پەخشی ڕاستەوخۆی ڕێوڕەسمەکە دەکرا لەلایەن کەناڵەکانی سەتەلایتەوە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥دا.

جارێکی تر لاشەکەی گەڕێنرایەوە بۆ دیترۆیت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە مۆزەخانەی مێژووی ئەمریکی چارڵز ڕایت. ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی لە دیترۆیت ماوەیەکی زۆری پێچوو کە حەوت کاتژمێری خایاند لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە کلێسای گرایسی مەزن. دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکە پەسەوانانی شەرەفی سەر بە پاسەوانی نەتەوەیی ئاڵای ئەمریکایان لەسەر تابووتەکەی دانا. لە کۆتایی دا لاشەی پارکس بە بەژداری ھەزاران کەس و پێشکەشکردنی چەپکە گووڵ و ھەڵدانی میزڵدانی سپی بە واتای ئاشتی، پارکس بە تەنیشت ھاوسەرەکەی و دایکییەوە لە گۆرستانێکی سەر بە کلێسایەکی بچووک نێژرا کە دواتر ناوی کلێساکە گۆردرا بۆ پارکس وەک ڕێزێک بۆی و لەسەر گۆرەکەی ناو و ڕێکەوتی لە دایک بوونی نووسرا.[٣٠][٣١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Pub.L. 106–26. Retrieved November 13, 2011. The quoted passages can be seen by clicking through to the text or PDF.
  2. ^ «The Other Rosa Parks: Now 73, Claudette Colvin Was First to Refuse Giving Up Seat on Montgomery Bus». Democracy Now!. Pacifica Radio. March 29, 2013. ٢٥ minutes in. NPR. لە April 18, 2013 ھێنراوە. {{cite episode}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ Branch، Taylor (١٩٨٨). «PARTING THE WATERS: America in the King Years». Simon & Schuster. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە February 5, 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  4. ^ Theoharis، Jeanne (December 1, 2015). «How History Got Rosa Parks Wrong» – via Washington Post. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ Douglas Brinkley, Rosa Parks, Chapter 1, excerpted from the book published by Lipper/Viking (2000), ISBN 0-670-89160-6. Chapter excerpted ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. on the site of the New York Times. Retrieved July 1, 2008
  6. ^ Shraff، Anne (٢٠٠٥). Rosa Parks: Tired of Giving In. Enslow. pp. ٢٣–٢٧. ISBN 978-0-7660-2463-2.
  7. ^ ئ ا Theoharis، Jeanne (٢٠١٣). "never+think+in+terms"#v=onepage&q=remember%20rosa%20parks%20"never%20think%20in%20terms"&f=false The Rebellious Life of Mrs. Rosa Parks. Beacon Press. ISBN 9780807076927. لە July 19, 2016 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  8. ^ Whitaker، Matthew (March 9, 2011). "scottsboro%20boys"&pg=PA690#v=onepage&q=raymond%20parks%20"scottsboro%20boys"&f=false Icons of Black America: Breaking Barriers and Crossing Boundaries (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. ISBN 9780313376436. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  9. ^ Feeney، Mark (October 25, 2005). «Rosa Parks, civil rights icon, dead at 92». Boston Globe. لە July 31, 2009 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ ئ ا «How 'Communism' Brought Racial Equality To The South». Tell Me More. National Public Radio. February 16, 2010. لە July 19, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ Harrington، Walt (October 8, 1995). «A Person Who Wanted To Be Free». The Washington Post Magazine. republished in Congressional Record Volume 141, Number 176; November 8, 1995. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە July 19, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ Theoharis، Jeanne (2013). The Rebellious Life of Mrs. Rosa Parks. Beacon Press. ISBN 9780807076927. لە July 19, 2016 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  13. ^ ئ ا «Chapter 3: The Boycott». The Montgomery Bus Boycott. Gareth Stevens. 2002. p. 15. ISBN 9780836833942. لە July 19, 2016 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  14. ^ «Call Pilgrimage in Ala. Boycott». Daily News. Vol. 37, no. 208. New York, New York. The Associated Press. February 23, 1956. p. 3 – via Newspapers.com. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ Yawn، Andrew J. (December 5, 2018). «Alabama officer recalls 1955 arrest of Rosa Parks». Press Herald. لە December 5, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 16, 2019 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  16. ^ ئ ا Olson، L. (2001). Freedom's Daughters: The Unsung Heroines of the Civil Rights Movement from 1830 to 1970. Scribner. p. 97. ISBN 9780684850122. لە August 1, 2015 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  17. ^ McGuire، Danielle (December 1, 2012). «Opinion: It's time to free Rosa Parks from the bus». CNN. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە December 22, 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  18. ^ Olson، L. (٢٠٠١). Freedom's Daughters: The Unsung Heroines of the Civil Rights Movement from 1830 to 1970. Scribner. p. 97. ISBN 9780684850122. لە August 1, 2015 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  19. ^ «How 'Communism' Brought Racial Equality To The South». Tell Me More. National Public Radio. February 16, 2010. لە July 19, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  20. ^ Garrow, David J. Bearing the Cross: Martin Luther King Jr. and the Southern Christian Leadership Conference. (1986) ISBN 0-394-75623-1, p. 13.
  21. ^ Shipp، E. R. (October 25, 2005). «Rosa Parks, 92, Founding Symbol of Civil Rights Movement, Dies». The New York Times. p. 2. لە January 1, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  22. ^ "James F. Blake", The Guardian obituaries, March 26, 2002. Retrieved December 27, 2016.
  23. ^ Woo، Elaine (October 25, 2005). «She Set Wheels of Justice in Motion». Los Angeles Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە July 22, 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  24. ^ The Thunder of Angels: The Montgomery Bus Boycott and the People who Broke the Back of Jim Crow. Chicago Review Press. 2005. p. 48. ISBN 1-55652-590-7.
  25. ^ Parks، Rosa (1992). «Main Reason For Keeping Her Seat». «Parks Recalls Bus Boycott, Excerpts from an interview with Lynn Neary» (radio interview). چاوپێکەوتن لەلایەن Lynn Neary کراوە. National Public Radio. لە ڕەسەنەکە (adobe flash) لە December 1, 2014 ئەرشیڤ کراوە. لە December 1, 2014 ھێنراوە. {{cite interview}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی) linked at «Civil Rights Icon Rosa Parks Dies». NPR. October 25, 2005. لە ڕەسەنەکە لە November 2, 2005 ئەرشیڤ کراوە. لە July 4, 2008 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  26. ^ Williams، Juan (2002). Eyes on the Prize: America's Civil Rights Years, 1954-1965. Penguin Books. p. 66. ISBN 0-14-009653-1.
  27. ^ Marsh، Charles (2006). The Beloved Community: How Faith Shapes Social Justice from the Civil Rights to Today. Basic Books. p. 21. ISBN 0-465-04416-6.
  28. ^ "Civil rights icon Rosa Parks dies at 92", CNN, October 25, 2005. Retrieved July 4, 2008.
  29. ^ Black Maverick: T. R. M. Howard's Fight for Civil Rights and Economic Power. Urbana: University of Illinois Press. ٢٠٠٩. pp. ١٣٨–٣٩.
  30. ^ «An Overflowing Tribute to an Icon». The Washington Post. November 1, 2005. لە December 10, 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  31. ^ Esparza, Santiago. "Parks to remain private in death", Detroit News, November 3, 2005. «Archived copy». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 14, 2006. لە May 12, 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر). Retrieved July 5, 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]