[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماری کلێر چیکۆلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماری کلێری چیکۆلا.

ماری کلێر چیکۆلا پەرستیار و ڕزگاربوویەکی نەخۆشیی ئێبۆلایە لە وڵاتی گینیا. ماری چالاکوان و فێرکەری خەڵکە بۆ جەنگان لەژی ئەو نەخۆشییە. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

ماری لە گوندێکی بچووکی گینیا لەدایکبوو. یەکەم ژنبوو لە بنەماڵەکەی کە توانی بخوێنێت. توانی لەبەشی پەرستیاری خوێندن تەواوبکات و ببێتە پەرستیار لە نەخۆشخانەی دۆنکا لە وڵاتەکەی. لە تەممووزی ٢٠١٤، تووشی ئیبۆلا دەبێت، لەوکاتەی کە ماری ئەرکی چارەسەر و مامەڵەکردنی لەگەڵ چەند تووشبوویێکی ئیبۆلای لەسەرشان بوو،[٢] ئەمەش سەرباری کەمی پزیشک و کارمەندی تەواو،[٣] ھەروەھا کەم و کوڕی لە پێویستییە پزیشکییەکان.[٤] لەوکاتەدا نەخۆشییەکە بە بەربڵاوی لە ڕۆژاوای ئەفریقا بڵاودەبوویەوە. لەدوای چارەسەربوونی لە نەخۆشییەکە، ئەوا دەگەڕێتەوە سەر پیشەکەی لەژووری فریاکەوتن وەک پەرستیارێک لە نەخۆشخانەی دۆنکا.

خاوەن ماڵەکەی ماری، ئەوا ماری دەدەکات بەھۆی ترس و بەھەڵە تێگەیشتن لەنەخۆشییەکە.[١] خەڵکی و ھاوڕێکانی ماریش ھەمان چیڕۆکیان ھەبوو، ئەوانەی کاریان ھەبوو ئەوا ڕێگەیان پێنەدەدرایەوە بێنەوە سەر کارەکانیان.[٣] خەڵکی پێیان وابوو کە ئیبۆلا وەک سزای مەرگ وایە، ئەوانەی تووشدەبن دەبێت بمرن بۆئەوەی ئەوانی دیکە بە سەلامەتی بمێنننەوە.[٢] منداڵان و ھەرزەکاران دووردەخرانەوە لەترسی تووشبوون.[٥] ئەمەش وایکرد ٤٠٠٠ منداڵ وەک ھەتیو لە گینیا تۆماربکرێن.[٦] ئەمەش لەبەرئەوەی تووشبوو و چارەسەرکراوەکان پێیان وانەبوو بتوانن منداڵەکانیان بەخێوبکەن لەترسی تووشبوونی ئەوانیش، ئەوا داواکارییەکەیان بۆ یوونسێف پێشکەشدەکرد تاکوو مناڵەکانیان بەخێوبکات.[٧]

چیکۆلا ھەوڵی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لەسەر ڕێگریکردن لە تووشبوون بە ئیبۆلا، جەنگان و تێگەیشتن لەنەخۆشییەکە دوای تووشبوون. چیکۆلا ئەندامی کۆمەڵەی ڕزگاربووانی ئیبۆلایە لە گینیا، کە تۆڕێکی پشتگیرییە بۆ ڕزگاربووانی نەخۆشییەکە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب «Biographies of 2015 Award Winners». U.S. State Department. March 2015. لە 10 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا «Tackle Ebola Hero Marie Claire Tchecola». Tackle Ebola. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا «Defying stigma, survivors join the Ebola fight in West Africa». Reuters. October 27, 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  4. ^ «International Women's Day». Huffingtonpost. 7 March 2015. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Towards a programme to support Ebola survivors». UNAIDS. 29 January 2015. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Marie Claire Tchecola récompensée pour son combat contre la stigmatisation des victimes d'Ebola» (بە French). CCTV-Français. 9 March 2015. لە ڕەسەنەکە لە 2 April 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ «Defying stigma, survivors join the Ebola fight in West Africa». Reuters. October 27, 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)