[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دۆرۆرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆرۆرۆ
چەشنئەکشن
خەیاڵی تاریک
خەیاڵی مێژوویی
دروستکراوە لەلایەنئۆسامۆ تێزوکا
پەڕگە:Kurdish portal picture for wiki39838.png دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

دۆرۆرۆ (どろろ) زنجیرەیەکی مانگای ژاپۆنییە کە لەلایەن ھونەرمەندی مانگا، ئۆسامۆ تێزوکا نووسراوە و وێنەکێشراوە. دۆرۆرۆ بۆ یەکەم جار لە ڕۆژنامەی شۆکۆکان لە نێوان ئابی ١٩٦٧ و تەممووزی ١٩٦٨ بڵاوکرایەوە، پێش ئەوەی ھەڵوەشێندرێتەوە. مانگاکە لە گۆڤاری بۆکێنۆی (Bōken'ō) ئاکیتا شۆتێن لە ساڵی ١٩٦٩ کۆتایی پێھات.

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێی ٢٦ ئەڵقەیی کە لەلایەن کۆمپانیای موشی پرۆداکشنەوە بەرھەم ھێنراوە و لە ساڵی ١٩٦٩ پەخشکرا.

میدیا

[دەستکاری]

مانگا

[دەستکاری]

دۆرۆرۆ بۆ یەکەمجار لە ھەفتانەی شۆنن سەندەی لە نێوان ٢٧ی ئابی ١٩٦٧ و ٢٢ی تەممووزی ١٩٦٨ زنجیرەیی کرا، پێش ئەوەی ھەڵبوەشێتەوە. ھاوپێچ لەگەڵ پەخشی ئەنیمێیەکەی، پاشان مانگاکە گواسترایەوە و لە گۆڤاری بۆکێنۆی ئاکیتا شۆتێن لە مانگی ئایار تا تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٩ کۆتایی ھات.[١][٢] ئاکیتا شۆتێن مانگاکەی لە چوار تانکۆبۆن لە نێوان ١٢ی ئابی ١٩٧١ و ٢٠ی ئایاری[٣][٤] لە چوارچێوەی چاپی بەرھەمە تەواوەکانی مانگای ئۆسامو تێزوکا، کۆدانشا مانگاکەی کۆکردەوە بۆ چوار تاکۆبۆن[٥] لە نێوان ١٢ی ئازار و ١٢ی حوزەیرانی ١٩٨١.[٦]

ڕۆمان

[دەستکاری]

ڕۆمانێک لە نووسینی ماساکی تسوجی و وێنەکێشانی ھیدێکی کیتانۆ لە ئەیلوولی ١٩٧٨ لەلایەن ئاساھی سۆنۆراما بڵاوکرایەوە؛[٧] دواتر لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٧ چاپکرایەوە.[٨]

فیلمێکی لایڤ ئەکشن لە دەرھێنانی ئاکیھیکۆ شیۆتا لە ساڵی ٢٠٠٧ نمایشکرا.

ئەنیمێ

[دەستکاری]

یەکەم زنجیرە ئەنیمەیشن، ئەنیمەیشنی لەلایەن موشی پرۆدەکشن، لە نێوان ٦ی نیسان و ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٦٩ لە کەناڵی فوجی پەخشکرا، کە ٢٦ ئەڵقە بوو. لە دەرھێنانی جیسابورۆ سوگی بووە، لەگەڵ مۆسیقای ئیساو تۆمیتا. بە پێچەوانەی مانگاکە، وەشانی ئەنیمێ کۆتایییەکی یەکلاکەرەوەی ھەیە.[٩]

کایەی ڤیدیۆیی

[دەستکاری]

گەشەپێدەر سێگا لە ساڵی ٢٠٠٤ یارییەکی ڤیدیۆیی لەسەر مانگای دۆرۆرۆ بۆ ئامێری پلەیستەیشن ٢ دروست کرد. لە ئەمریکا و ئەورووپا لەژێر ناوی Blood Will Tell بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ どろろ. TezukaOsamu.net(JP) 手塚治虫 公式サイト (بە ژاپۆنی). Tezuka Productions. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ «どろろ». 電子かたりべ.COM (بە ژاپۆنی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ どろろ 第1巻 (بە ژاپۆنی). Akita Shoten. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ どろろ 第4巻 (بە ژاپۆنی). Akita Shoten. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ どろろ(4) (بە ژاپۆنی). Kodansha. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ どろろ(1) (بە ژاپۆنی). Kodansha. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ Tsuji, Masaki (September 1978). 小説 どろろ (ソノラマ文庫) (بە ژاپۆنی). Asahi Sonorama. ISBN 4-257-76113-X.
  8. ^ 小説どろろ (改訂新版) (بە ژاپۆنی). Kinokuniya. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. ^ «Tezuka World Dororo Episode Summary». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]