[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جۆکەر (فیلمی ٢٠١٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆکەر
"Joker"
جۆکەر لەسەر چەند قادرمەیەک سەمادەکات. لەژێریدا نووسراوە "واکین فینیکس"، "فیلمێک لە دەرھێنانی تۆد فیلیپس"، "جۆکەر"، "٤ی تشرینی یەکەم".
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرتۆد فیلیپس
بەرھەمھێنەر
  • تۆد فیلیپس
  • برادڵی کووپەر
  • ئێما تریلینگەر کۆسکۆف
نووسەر
  • تۆد فیلیپس
  • سکۆت سیلڤەر
لەسەر بنەمایکەسایەتییەکان 
لە لایەن دی سی کۆمیکس
ئەکتەران
مۆسیقاھیلدور گونەدۆتر
وێنەگری سینەماییلۆرینس شێر
مۆنتاژجێف گرۆث
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەوارنەر برۆس پیکچەرز
دەرچوون
  • ٣١ی ئابی ٢٠١٩ (2019-08-31) (ڤێنیس)
  • ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (2019-10-04) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٢٢ خولەک[٢]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون$٥٥–٧٠ ملیۆن[٣][٤]
داھات$١٫٠٧٤ ملیارد[٥][٦]

جۆکەر فیلمێکی دەروونیی ھەستبزوێنی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی تۆد فیلیپس، کە لەگەڵ سکۆت سیلڤەریشدا سیناریۆکەی نووسیوە. ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە، کە لە کەسایەتییەکانی دی سی کۆمیکسەوە وەرگیراوە، واکین فینیکسە بە ڕۆڵی جۆکەر و چیرۆکێکی بنەچەیی کاراکتەرەکە دەگێڕێتەوە. لە ساڵی ١٩٨١دا دەگێڕدرێتەوە، کە ئارثەر فلێک، کە کۆمیدیانێکی سەر ستەیجێکی شکستخواردووە کە نەخۆشیی شێتیی و نیھیلیزمییەکەی شۆڕشێکی دژە کولتوری توندوتیژانە دروستدەکات دژی دەوڵەمەندێکی ناو شاری گۆثام. ڕۆبێرت دێ نیرۆ، زازی بیتز، فرانسێس کۆنرۆی، برێت کوڵێن، گلێن فلێشلەر، بیڵ کامپ، شیا ویگام، و مارک مەیرۆن لە ڕۆڵی لاوەکیدا دەردەکەون. فیلمی جۆکەر لەلایەن وارنەر برۆس. پیکچەرز، دی سی فیلمس، و جۆینت ئێفۆرتەوە بەرھەمھێنراوە، بە ھاونشینی برۆن کرییەیتیڤ و ڤیلەیج ڕۆودشۆو پیکچەرز، و لەلایەن وارنەر برۆس.ەوە کاری دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی بۆ کراوە.

فیلیپس فیلمی جۆکەری ھێنایە پێشچاو و لە ناوبەناوی ٢٠١٧دا دەستیکرد بە نووسینی سیناریۆکە لەگەڵ سیلڤەر. ھەردووکیان لە لێکۆڵینەوەکانی کاراکتەرەکانی ١٩٧٠کانی فیلمەکانی مارتن سکۆرسیزی (بە گستی فیلمەکانی شۆفێری تاکسی(Taxi Driver) و پاشای کۆمیدیا (The King of Comedy)) ئیلھامیان بۆ ھاتبوو، کە سەرەتا پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە وەک بەرھەمھێنەر. ڕۆمانە وێنەیییەکە بەناوی باتمان: گاڵتە کوژەرەکە (Batman: The Killimg Joke)ی ساڵی ١٩٨٨ بناغەی پێشینەی فیلمەکە بوو، بەڵام فیلیپس و سیلڤەر سەیری دیاریکراو و تایبەتیان نەکرد بۆ کردنی بە فیلم. فینیکس ھاتە پڕۆژەکەوە لە شوباتیی ٢٠١٨دا و لە جوولای ئەو ساڵەدا وەک ئەکتەر دیاریکرا، لەکاتێکدا زۆربەی ئەکتەرەکانی دیکە لە ئابدا دیاریکران. زۆربەی وێنەگرتنەکە لە نیویۆرک سیتی، جێرسی سیتی، نیوارکدا بوو، لە ئەیلوولی ٢٠١٨وە تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. فیلمی جۆکەر یەکەم فیلمی سینەمایی باتمانە کە بە R ھەڵبسەنگێنرێت. لەلایەن ڕێکخراوی فیلمی ئەمریکاوە، بەھۆی توندوتیژیی و ناوەڕۆکەکەیەوە.

فیلمی جۆکەر لە ٧٦ەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس پەخشکرا لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩، کە خەڵاتی شێری ئاڵتوونیبردەوە، و لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە. فیلمەکە ڕەخنەگرانی دژییەک کردەوە؛ لەکاتێکدا ڕۆڵگێڕانەکەی فینیکس، مۆسیقاکە، سینەماتۆگرافیا و بەرھەمھێنانەکان ستایشکران، تۆنە تاریکەکەی، ڕۆڵگێڕانی نەخۆشی دەروونی، و بەرگەگرتنی توندوتیژی بیروڕاکانی جیاکردەوە.[٧]

چیڕۆک

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨١، گاڵتەبازێکی شکستخواردوو پەنا دەباتە بەر تاوانکاری و ئاژاوەگێڕی بە مەبەستی دۆزینەوەی کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی لە شاری گۆسەم.[٨][٩]

  • واکین فینیکس لە ڕۆڵی ئارسەر فلێک/جۆکەر: کەسایەتییەکە کەوا لەڕووی دەروونییەوە کێشەی ھەیە، لەڕووی دارایییەوە ھەژارە و کاری گاڵتەبازی دەکات بەڵام لەلایەن کۆمەڵگاوە ڕەت دەکرێتەوە،[٩][١٠] لە ئەنجامدا ئارسەر پەنا دەباتە بەر ژیانێکی تر و وایلێدەکات ببێتە تاوانکارێکی ھیچخواز. بەر لەوەی فینیکس ڕۆڵەکە وەرگرێت، ئەکتەر لیۆناردۆ دی کاپریۆ بیری لێکرابوویەوە بۆ ڕۆڵەکە.[١١] فینیکس ویستی ئەوەی ھەبوو کە بەشداربێت لە فیلمێکی بوودجە کەم کەوا وەک[٧] توێژینەوەیەکی کەسایەتییەتی کۆمیک بووک بێت، و ئەم فیلمەشی بە فیلمێکی «شاز» وەسفکرد و گوتی ئەگەری ھەیە ئەو شتە بێت کەوا تووشی ترست دەکات.[١١] وەک ئامادەکاری بۆ ڕۆڵەکەی، فینیکس ٢٤ کیلۆگرام کێشی دابەزاند،[١٢][١٢] و پێکەنینە دەنگ گەورەکەی جۆکەری بە سەیرکردنی «ڤیدیۆی کەسە دەروونە ناجێگیرەکان» دروست کردبوو.[١٣] ھەروەھا فینیکس بەدوای ئەوەبوو کەوا کەسایەتییەک بەرجەستە بکات کەوا بینەر نەتوانێ ڕێکەوتدی بکات بە وەشانەکانی پێشووتری جۆکەر و بەدوای ئەوەوە نەبووە کە ئیلھام لە جۆکەرەکانی پێش خۆی وەرگرێت؛ لەجیاتی ئەوە کتێبێکی دەربارەی تیرۆرکردنە سیاسییەکان خوێندبوویەوە تاکو زیاتر لە پاڵنەر و بیرکردنەوەی بکوژان بگات.[١٤]
  • ڕۆبێرت دی نیرۆ لەڕۆڵی موڕەی فرانکلین:[١٥]
  • خانەخوێیەکی پڕۆگرامێکی گاڵتەبازییە کەوا ڕۆڵێکی کاریگەری لە تێکچوونی باری دەروونی ئارسەردا ھەیە،[١٦] دی نیرۆ ڕای گەیاند کەوا ڕۆڵەکەی وەک ڕێزلێنانێکە لەو کەسایەتییەی لە فیلمی The King of Comedy بەرجەستەی کردبوو بەناوی ڕوپێرت پەپکین، کەوا ئەویش گاڵتەبازێکە پەرۆشی ئیلھام وەرگرتنە لە خانەخوێیەکی تەلەڤیزیۆنی.[١٧]
  • زازی بیتس لەڕۆڵی سۆفی دومۆند: دایکێکی تاقانەیە کەوا دەبێتە خۆشەویستی ئارسەر.[١٥][١٨] بیتس کە خۆی وەک «ھەوادارێکی سەرسەختی فینیکس» دەناسێنێت، ڕای گەیاند کەوا «شەڕەفمەند» بووە بە بە کارکردن لەگەڵ فینیکس،[١٩] و گەلێک شتی لێوە فێربووە لە سێتی فیلمەکە.[٢٠]
  • فڕانسس کۆنڕۆی لەڕۆڵی پێنی فلێک: دایکی ئارسەر.[٢٠]
  • بڕێت کەڵن لەڕۆڵی تۆماس وەین، ملیاردێرێکی شاری گۆسەمە کەوا خۆی ئامادە دەکات بۆ ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاری شاری گۆسەم.[٢١] جیا لە ڕووداوەکانی کۆمیک، لەم فیلمەدا تۆماس وەین ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە چیڕۆکی ڕەسەنی جۆکەر و ھەست و سۆزی کەمترە بۆ ھەژارانی شارەکەی.[٢٢] بەر لەوەی کەڵن ڕۆڵەکە وەرگرێت، ئەکتەر ئالێک باڵدوین دەستنیشانکرابوو بۆ ڕۆڵەکە، بەڵام بەھۆی سەرقاڵییەوە کشایەوە.[٢٣][٢٤] دەگلاس ھۆج لەڕۆڵی ئەلفرێد پێنیوۆرس، کارگوزار و ساقی خێزانی وەینە،[٢٥] دانتی پێرێریا-ئۆڵسن ڕۆڵی بڕوس وەین دەینێت، کوڕی تۆماسە، کە دواتر دەبێتە باتمانی دوژمنی سەرسەختی جۆکەر.[٢٦][٢٧] ماڕک ماڕۆن لە ڕۆڵی تێد ماڕکۆ، بریکاری ئارسەرە،[٢٨][٢٨] ھەریەک لە بیڵ کامپ و شیا ویگھام ڕۆڵی ئەفسەرانی پۆلیسی شاری گۆسەم دەگێڕن.[١١]
  • بەدەر لەمانەش، گلێک فلایشەر وەک گاڵتەبازێک دەردەکەوێ،[٢٩] بڕایان تایری ھێنری وەک کارگوزارێکی نەخۆشخانە دەردەکەوێت[٣٠] و بڕایان کاڵن و جۆش پایس لە ڕووڵی بچووکدا بەشدارن.[٢٩]

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]
دەرھێنەری فیلمەکە تۆد فیلیپس لە ساڵی ٢٠١٦

گەشەپێدان

[دەستکاری]

نووسین

[دەستکاری]

نووسینی فیلمەکە پڕۆسەیەکی یەکجار درێژخایەن بوو و ساڵێکی خایاند. زۆر جار ئیمەیلێکی زۆرم لەلایەن وارنەر بڕۆسەوە بەدەست دەگەیشت دەربارەی ئامانجەکانی فیلمەکە. جاروابوو لە خۆم بێزاردەبووم بەھۆی ئەو پەستانەی لەسەرم بوو، بەڵام لەکۆتاییدا توانیم بەو ئامانجە بگەم کە لەنێو سیناریۆکە دەمویست.

تۆد فیلیپس[١٢]

وێنەگرتن

[دەستکاری]

پێشوازی

[دەستکاری]

ڕەخنەگران

[دەستکاری]
خواکین[بەستەری مردوو] فینیکس (لە وێنەیەکی ٢٠١٨دا) ستایشێکی یەکجار زۆرکرا بۆ ڕۆڵەکەی وەکو جۆکەر.

بۆکس ئۆفیس

[دەستکاری]

داھاتوو

[دەستکاری]

بە پێچەوانەی فیلمە مۆدێرنەکانی کۆمیک، جۆکەر وەک فیلمێکی سەربەخۆ بەرھەمھێنرابوو، بەبێ ھیچ ویستێک لەسەر بەرھەمھێنانی بەشی تر لێی؛ بەڵام فیلیپس لە مانگی ئابدا ڕای گەیاند کەوا حەزدەکات بگەڕێتەوە بۆ بەشێکی تری فیلمەکە، بە مەرجێک فیلمەکە ئاستێکی باش پێشکەش بکات و فینیکس ڕازی بێت بە گەڕانەوە.[٣١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «JOKER | BRON Studios». BRON Studios | Official Website (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «Joker (2019)». British Board of Film Classification. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری DCStrategy نەدراوە
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری opening نەدراوە
  5. ^ «Joker (2019)». Box Office Mojo. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ «Joker (2019)». The Numbers. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا Max، Jex (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «"Introduction about the content of the movie "joker trailer». Jexmax (بە ئینگلیزی). لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= پێویستی بە |archive-url= ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ «Exclusive: 'Joker' Actor Shea Whigham Reveals Who He Plays, Teases Unique Filming Experience». Collider. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ ئ ا «Joaquin Phoenix's Joker film release date, plot, cast, trailer and everything you need to know». Digital Spy. ٣ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «Everything you missed in the first 'Joker' teaser trailer». Business Insider. ٩ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  11. ^ ئ ا ب «The Joker Movie: Warner Bros. Wants Class, Cachet and Maybe Leonardo DiCaprio». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). September 1, 2017. لە September 5, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ ئ ا ب «In 'Joker' the stakes are life and death, and comic book movies may never be the same». Los Angeles Times. ٢٨ی ئابی ٢٠١٩. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  13. ^ Stone، Sam (١٤ی ئابی ٢٠١٩). «Joaquin Phoenix Reveals the Dark, Real World Origin of His Joker's Laugh». Comic Book Resources. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  14. ^ «In 'Joker,' Joaquin Phoenix Wanted to Create a Character 'That Wasn't Identifiable'». Variety. ٣١ی ئابی ٢٠١٩. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  15. ^ ئ ا Hood، Cooper (١٠ی ئابی ٢٠١٨). «Zazie Beetz's Role in Joker Revealed». Screen Rant. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  16. ^ «Robert De Niro in Talks to Join Joaquin Phoenix in Joker Movie (Exclusive)». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). July 23, 2018. لە July 24, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  17. ^ «'Joker': Robert De Niro Addresses the Connection Between His Character and 'King of Comedy'». IndieWire. ٣ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە. There's a connection, obviously, with the whole thing. But it's not as a direct connection as the character I'm playing being Rupert many years later as a host.
  18. ^ «'Joker' Movie: 'Deadpool 2' Actress Zazie Beetz in Talks to Join Joaquin Phoenix (Exclusive)». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). July 19, 2018. لە July 21, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  19. ^ «Zazie Beetz is Excited to Be Working With Joaquin Phoenix on 'Joker' Movie». ComicBook.com. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  20. ^ ئ ا «Zazie Beetz Explains How Joker Movie Is Different Than Deadpool». ComicBook.com. ٢١ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  21. ^ «'Joker' Set Photo Reveals Thomas Wayne's Political Ambitions». ComicBook.com. ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  22. ^ «Brett Cullen Cast as Thomas Wayne in 'The Joker'». ComicBook.com. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  23. ^ Stedman، Alex (٢٩ی ئابی ٢٠١٨). «Alec Baldwin Drops Out of 'Joker' Movie». Variety. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  24. ^ «'Joker' Movie: Alec Baldwin to Play Bruce Wayne's Father». The Hollywood Reporter. ٢٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  25. ^ Couch، Aaron (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Joker' Finds Its Young Bruce Wayne and Alfred Pennyworth». The Hollywood Reporter. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  26. ^ Davis، Brandon (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «'Joker': Dante Pereira-Olson Cast as Young Bruce Wayne». ComicBook.com. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  27. ^ «The Joker Movie Casts A New Thomas Wayne After Alec Baldwin Quit». GameSpot. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  28. ^ ئ ا «Joaquin Phoenix's Joker Movie Eyes 'Glow' Star Marc Maron (EXCLUSIVE)». Variety. July 31, 2018. لە July 31, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  29. ^ ئ ا «Production is Underway on Warner Bros. Pictures' "Joker"». Business Wire. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  30. ^ «First 'Joker' Trailer Debuts at CinemaCon». Comicbook.com. ٢ی نیسانی ٢٠١٩.
  31. ^ «'Joker' Brings Creepy First Trailer to CinemaCon». The Hollywood Reporter. ٢ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.