بزووتنەوەی منیش
منیش یان می توو (بە ئینگلیزی: MeToo) بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتییە دژی دەستدرێژی و ئازاردانی سێکسی و کولتوری دەستدرێژیی سێکسی، کە تێیدا خەڵک ئەزموونی خۆیان لە دەستدرێژی یان ئازاردانی سێکسیدا بڵاودەکەنەوە.[١][٢][٣]سەرەتا لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستەواژەی «منیش» لەم چوارچێوەیەدا، لە مای سپێیس، لەلایەن تارانا بێرک، ڕزگاربووی دەستدرێژی سێکسی و چالاکوان بەکارھێنراوە.[٤] زانکۆی ھارڤارد توێژینەوەیەکی کەیسی لەسەر بورک بڵاوکردەوە، بە ناوی «سەرکردایەتیکردن بە ھاوسۆزی: تارانا بێرک و دروستکردنی بزووتنەوەی منیش» (٢٠٢٠).[٥] ھاشتاگی #MeToo لە ساڵی ٢٠١٧ەوە وەک ڕێگەیەک بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ گەورەیی کێشەکە بەکارھێنراوە.
ئامانجی «منیش»، ھەر وەک چۆن سەرەتا بێرک دەری دەبڕی، ھەروەھا ئەوانەی دواتر ئەم تاکتیکەیان باس کرد، بەھێزکردنی ئەو کەسانەیە کە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر (بەتایبەت ژنانی گەنج و لاوازی ڕەنگاوڕەنگ) لە ڕێگەی ھاوسۆزی، ھاودەنگی و ھێز لە ژمارەدا، بە شێوەیەکی دیار نیشاندانی ئەوەی کە، بە تایبەت لە شوێنی کاردا چەند کەس تووشی دەستدرێژی سێکسی و ھەراسانکردن بوون. دوای ئاشکرابوونی چەندین تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دژی ھارڤی واینشتاین بەرھەمھێنەری فیلم لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧،] بزووتنەوەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک ھاشتاگێک لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ئەکتەری ئەمریکی ئەلیسا میلانۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە، «ئەگەر ھەموو ئەو ژنانەی کە ئازاری سێکسییان بۆ کراوە یان دەستدرێژییان کراوەتە سەر، وەک ستاتۆیەک 'منیش'یان نووسیبێت، ڕەنگە ھەست بە گەورەیی کێشەکە بکەین» وتی کە بیرۆکەکەی لە ھاوڕێیەکییەوە وەرگرتووە.[٦][٧][٨][٩] زۆری نەخایاند ژمارەیەک پۆست و وەڵامی کەسایەتییە ناودارەکانی ئەمریکی گوێنت پالترۆو،[١٠] ئەشلی جوود،[١١] جێنیفەر لۆرنس،[١٢] و ئوما تورمان[١٣] و چەندانی دیکەی بەدوای خۆیدا ھێنا.
ڕوماڵی بەرفراوانی میدیاکان و باسکردنی کەڵکاژۆی سێکسی، بەتایبەتی لە ھۆلیوود، بووە ھۆی دوورخستنەوەی پلە باڵاکان لە پۆستەکانیان، ھەروەھا ڕەخنە و کاردانەوەی توندیشی ھەبوو.[١٤][١٥][١٦]
دوای ئەوەی ملیۆنان کەس دەستیان کرد بە بەکارھێنانی دەستەواژە و ھاشتاگ بەم شێوەیە لە زمانی ئینگلیزی، دەستەواژەکە دەستی کرد بە بڵاوبوونەوە بۆ دەیان زمانی تر. ھەرچۆنێک بێت لەگەڵ ئەم فراوانبوونەدا مەوداکەی تا ڕادەیەک بەرفراوانتر بووە و بورک بەم دواییانەدا بە بزووتنەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ دادپەروەری بۆ خەڵکی پەراوێزخراو ئاماژەی پێکردووە.[١٧] دوای ئەوەی ھاشتاگی #MeToo لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوە کرایەوە، فەیسبووک ڕای گەیاند کە نزیکەی نیوەی بەکارھێنەرانی ئەمریکی دەڵێن لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر یان بێزارکراون ھاوڕێن.[١٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «From Politics to Policy: Turning the Corner on Sexual Harassment». Center for American Progress (بە ئینگلیزی). سەنتەری پێشکەوتنی ئەمریکی. لە 10ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «-کەسی ساڵی ٢٠١٧ی TIME: بێدەنگی شکێنەکانTIME Person of the Year 2017: The Silence Breakers». Time (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). تایم. لە 10ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Tarana Burke Responds to Asia Argento Report: "There Is No Model Survivor"». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 20ی ئابی 2018. لە 10ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «The woman behind 'Me Too' knew the power of the phrase when she created it — 10 years ago-ژنەکەی پشت 'منیش' ھێزی دەستەواژەکەی دەزانی کاتێک دروستی کرد — ١٠ ساڵ لەمەوبەر». Washington Post (بە ئینگلیزی). washingtonpost.com. لە 10ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Leading with Empathy: Tarana Burke and the Making of the Me Too Movement». HKS Case Program (بە ئینگلیزی). November 16, 2020. لە 10ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «#MeToo: how a hashtag became a rallying cry against sexual harassment». The Guardian (بە ئینگلیزی). 20ی تشرینی یەکەمی 2017. لە 11ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Alyssa Milano's #MeToo hashtag proves shocking number of women have been sexually harassed and assaulted». Yahoo Life. لە 11ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «If you've been sexually harassed or assaulted write 'me too' as a reply to this». Twitter (بە ئینگلیزی). لە 11ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Where did 'Me Too' come from? Activist Tarana Burke, long before hashtags - The Boston Globe». BostonGlobe.com (بە ئینگلیزی). The Boston Globe. لە 11ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Celebrities Share Stories of Sexual Assault for #MeToo Campaign». Vogue (بە ئینگلیزی). 16ی تشرینی یەکەمی 2017. لە 13ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Not everyone with a #MeToo is posting their story. Here's why some are refraining». واشینگتن پۆست (بە ئینگلیزی). واشینگتن دی سی: washingtonpost.com. لە 13ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Jennifer Lawrence Says Producer Put Her in 'Naked Lineup,' Told Her to Lose Weight-جێنیفر لۆڕێنس دەڵێت بەرھەمھێنەر خستویەتییە ناو 'ڕیزبەندی ڕووت'، پێی وتووە کێشی دابەزێنێت». Variety (بە ئینگلیزی). 17ی تشرینی یەکەمی 2017. لە 13ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Uma Thurman Blasts Harvey Weinstein». Newsweek (بە ئینگلیزی). نیوزویک. 24ی تشرینی دووەمی 2017. لە 13ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Me Too Creator Tarana Burke Reminds Us This Is About Black and Brown Survivors». YES! Magazine (بە ئینگلیزی). yesmagazine.org. لە 13ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Liam Neeson says harassment allegations are now 'a witch-hunt'». The Guardian (بە ئینگلیزی). گاردیان. 13ی کانوونی دووەمی 2018. لە 13ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Will Innocent Men Become 'Causalities' of #MeToo?». Newsweek (بە ئینگلیزی). 21ی کانوونی یەکەمی 2017. لە 13ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Tarana Burke on why she created the #MeToo movement — and where it's headed». Business Insider (بە ئینگلیزی). لە 13ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Reckoning with the Silences of #MeToo» (PDF). Feminist Studies (بە ئینگلیزی). 44 (1). توێژینەوە فێمینیستەکان: 197–203. ی ی 2018. doi:10.1353/fem.2018.0019. ISSN 2153-3873. لە 13ی ئازاری 2023 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی منیش تێدایە. |