[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاغا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاغا (بە تورکی: ağa؛ بە عوسمانی: آغا؛ بە فارسی: آقا, romanized: āghā؛ "سەرۆک، مامۆستا، گەورە") نازناوێکی شەرەفمەندانەیە بۆ کەسێکی مەدەنی یان ئەفسەر، یان زۆرجار ھەر بەشێک لەو نازناوە. لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا ھەندێک لە پلەباڵا و سەرکردەی ڕێکخراوەکانی وەک بازاڕ یان یەکە سەربازییەکان، مافی نازناوی ئاغایان ھەبووە. لە کۆمەڵگا گوندنشینەکاندا ئەم زاراوەیە بۆ ئەو کەسانە بەکاردەھێنرێت کە خاوەنی زەوییەکی بەرچاون و کاریگەرن لە کۆمەڵگاکەیاندا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Agha (title)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.