[go: up one dir, main page]

  ژەنگ ئۆکسیدی ئاسنە، بەزۆری ئۆکسیدێکی سوور-قاوەییە کە بەهۆی کارلێکی ئاسن و ئۆکسجین لە ئامادەبوونی کارای ئاو یان شێی هەوادا دروست دەبێت. ژەنگ پێکدێت لە ئۆکسیدی ئاسن(III)ی ئاوی (Fe2O3·nH2O) و ئۆکسیدی ئاسن(III)-هایدرۆکسیدی (FeO(OH)، Fe(OH)3)، و بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە ژەنگاویبوونی ئاسنی پاڵاوتەوە هەیە.

ڕەنگەکان و پێکهاتەی ڕووی کونیلەداری ژەنگ

ئەگەر کاتێکی پێویست بدرێت، هەر بارستەیەکی ئاسن، لە بوونی ئاو و ئۆکسجین، لە کۆتاییدا دەکرێت بە تەواوی بگۆڕێت بۆ ژەنگ. ژەنگاوی ڕووکار بە شێوەیەکی باو پووچەڵ و وردەیە، و هیچ پارێزگارییەک بۆ ئاسنی ژێرەوە دابین ناکات، بە پێچەوانەی دروستبوونی ژەنگی مس لەسەر ڕووی مس. ژەنگاوی زاراوەیەکی باوە بۆ ژەنگاویبوونی ئاسنی توخمیی و ئالۆویەکانی وەک پۆڵا. زۆرێک لە کانزاکانی تریش تووشی ژەنگێکی هاوشێوە دەبن، بەڵام ئۆکسجینەکانی دەرئەنجامی ئەمانە بە شێوەیەکی باو پێیان ناوترێت "ژەنگ". [١]

چەندین جۆری ژەنگ جیا دەکرێنەوە هەم بە چاو و هەم بە سپێکترۆسکۆپی، و لە ژێر دۆخی جیاوازدا دروست دەبن.[٢] جۆرەکانی تری ژەنگ بریتین لە ئەنجامی کارلێکەکانی نێوان ئاسن و کلۆر لە ژینگەیەکدا کە لە ئۆکسجین دابڕابێت. شیشی کۆنکرێت (reinforcing bar یان Rebar) کە لە ستوونی کۆنکرێتی ژێر ئاودا بەکاردەهێنرێت, ژەنگێکی سەوز دروست دەکات, نموونەیەکە. هەرچەندە ژەنگاویبوون بەگشتی لایەنێکی نەرێنی ئاسنە، بەڵام جۆرێکی تایبەتی ژەنگاوییە کە بە ژەنگێکی جێگیر ناسراوە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە تەنەکە پۆشاکێکی تەنک لە ژەنگاوی بە سەرەوەیدا هەبێت. ئەگەر لە شێی ڕێژەی کەمدا ڕابگیرێت، ئەوا چینە "جێگیر"ەکە دەکاتە پارێزەر بۆ ئاسنی ژێرخۆی، بەڵام بە ڕادەی ئۆکسایدەکانی تری وەک ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم لەسەر ئەلەمنیۆم نا.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Rust, n.1 and adj». OED Online (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. June 2018. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «Interview, David Des Marais». NASA. 2003. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Ankersmit، Bart. «Rust Never Sleeps: Recognizing Metals and Their Corrosion Products» (PDF). depotwijzer. Parks Canada. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٩ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.