[go: up one dir, main page]

Jump to content

من مەراقێ والە دڵما بانەبێ ئیتر نیهان

From Wikisource
من مەراقێ والە دڵما بانەبێ ئیتر نیهان (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308653من مەراقێ والە دڵما بانەبێ ئیتر نیهان1941موفتی پێنجوێنی
من مەراقێ وا لە دڵما با نەبێ ئیتر نیهان با لە هەر کوچە و کەنار و کۆمەڵێ بیکەم بەیان
نەشری کەم تەزویری شێخ و وەزعی ئاغا و میر و خان سەر لەبۆ سەربازی چاکە نەک لەبۆ چەفتەی گران
دڵ لەبۆ خەمخۆری چاکە نەک لەبۆ میهری کچان
گەر بەخت نەکرێ لە ڕێگەی خزمەتا بڕزێ بەدەن کرمەڕێزی کەی ئیلاهی با نەمێنێ ڕۆح و تەن
شوێنی ون بێ قەسر و قەبر و بەرگ و پۆشاک و کەفەن چاو ئەگەر فرمێسکی خوێنین دانەڕێژێ بۆ وەتەن
دەک بە کوێری هەر بمێنێ تاوەکوو ئاخر زەمان
من لە خەودا بووم و هات و پێی وتم پیرێ لەپڕ ڕوو لە خزمەت گەر نەکەی بۆ قەومەکەت نابی بە کوڕ
گەر بەشەر ئازاری بوو نەوعێکە وەک حەیوانی دڕ دەم ئەگەر هاواری هۆزی خۆی نەکا پڕ بێ لە قوڕ
سینە وەک کۆتر نەناڵێ دایمەن پڕ بێ لە ژان
لاف و شیعرم گەر درۆ بێ زوو زەمان ئەیخاتە دەر ڕووم لە دیوانی خوا ڕەش بێ ئەگەر نەیبەم لە سەر
تاجی ڕاستی فیکری میللی وەک کەوا نەیکەم لە بەر بۆیە شانم پێ ئەوێ باری خەمم بۆ باتە سەر
یا زبانم بۆیە چاکە کە ببڕێ وەک تیغی دەبان
بۆ بە سووک و سرکە بدوێین تازە با دەنگ هەڵبڕین بێنە سەیری چابوکی و میللەت فرۆشی و شت کڕین
گەهـ لەبەر خوێنخواری زاڵم گەهـ لەژێر بەیداخی دین بۆ جلیتبازی قسە و مەیدانی فێڵ و دەسبڕین
شەهسوارێکم بە وێنەی ڕۆستەمی مازەندەران
ڕایوەشێنم دەنگی لێ بێ چاکە شیعرم وەک جەرەس بێ ترس، خائن ئەبێ ناوی بنێم، لالۆی تەرەس
خۆت ئەگەر هەوڵێ نەدەی تا هەی بە کەس نابی بە کەس تابەکەی بۆت لێ بدەم شاپوور و ناقوس و جەرەس
تاکوو کەی حەپسی و ڕەزالەت بێتە نەجمە و تاجی شان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).